دو كۆنگرێسمانی ئەمریكی لە پارتی كۆمارییەكان لەدوای دیدارییان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا دەڵێن، شەرع ئامادەیە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە بچێنە نێو رێككەوتنی ئەبرەهام. یەكێكیان دەڵێت، شەرع لە ترسی دابەشبونی سوریا بۆ چەند هەرێمێك بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل رازییە.
مالین شتوتزمان و كۆری میلز، ئەندامانی كۆنگرێس لەدوای كۆبونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا، لێدوانیان بۆ میدیاكان داوە.
مارلین شتوتزمان، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لەوبارەیەوە وتویەتی، ئەحمەد شەرع ئامادەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سوریایە لەگەڵ ئیسرائیل و ئامادەش بچێتە ناو رێككەوتنەكانی (ئەبرەهام)ەوە، ئەمە وا دەكات بكەوێتە دۆخێكی باشەوە لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەدڵنیایی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشدا.
بەقسەی ئەو كۆنگرێسمانە، مەرجی سەرەكی ئەحمەد شەرع بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەیە سوریا وەكو دەوڵەتێكی یەكگرتو و خاوەن سەروەریی بمێنێتەوە توشی دابەشبونی سوریای بۆ چەند هەرێمێك هەیەو ئەو نایەوێت ئەمە روبدات.
ئەحمەد شەرع، بەقسەی ئەو كۆنگرێسمانە، پێی وایە كە دەبێت دەستدرێژیی ئیسرائیل لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان چارەسەر بكرێت و هێرشە ئاسمانییەكانی لە سوریا نەمێنن.
