تورکیاو پارتی

توێژینەوە و شیکاریی

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دڵشاد ئەنوەر
تا ئەم ساتەی من دەنوسم، هیچ گرفتێک لە نێوان تورکیاو پارتی  لە ئارادا نییە، بگرە هەماهەنگی و کار بۆ کردن لە ئارادایە، بەڵام دوور نییە هەندێک  بابەت نێوانیان ئاڵۆز بکات.

تورکیا، پارتی وەکو هێزێکی گەورە قەبوڵ نییە، چونکە دواجار هێزێکی کوردییە. پارتیش دەرفەتی بۆ بڕەخسێت زۆر مل بە تورکیا نادات و مەیلانە بەلای ڕۆژائاوادا، بۆیە با کاری پێکەوەیی بکەن، بەڵام دواجار  بێ متمانەیی هەیە.

جارێک بەرپرسێکی باڵای یەکێتی گێڕایەوە، وتی،” بۆ بابەتی ریفراندۆم لە باڵیۆزی ئەوکاتی تورکیامان پرسیووە، ئایا ئێوە ئاگادارن لەم ریفراندۆمە؟!
باڵێۆز لە وەڵامدا وتویەتی؛ بەرپرسانی پارتیم بینیووە، توڕەیی تورکیام لە ریفراندۆم پيگەیاندوون، کەچی بە لاقرتێوە وتویانە سەرووی تۆ ڕازییە!
باڵێۆز پێیوتون: بۆ شێتم ئەکەن، بەرپرسی سەرووی من کێیە، من نوێنەری تورکیام لەهەموو عێراق.”

زانیارییەک لە ئاراداییە، گوایە میتی تورک دو راپۆرتی شەست لاپەڕەیی لەسەر پارتی  ئاراستەی ئەردۆغان کردووەو بە مەترسی زانیووە، بەڵام ترسی تورکیا لە پارتی بۆ ئەم قۆناغە نییە.

تورکیا با دۆستی پارتی بێت، با پارتی ئیشی بۆ بکات، بەڵام نایەوێت پارتی گەورە ببێت و دواجار وەکوهێزێکی کوردی سەیری دەکات، بۆیە هەندێک بابەت بۆ تورکیا قورسە.

بەڕێوەچوونی نزای نیشتمانی، گومان لە پەیوەندی ئیسرائیل و پارتی، پێشوازی فەرەنساو ئوردن و وڵاتانی تر لە بەرپرسانی پارتی بۆ تورکیا مایەی گومانە، پێیوایە هێدی هێدی پارتی لە کۆنترۆڵ دەردەچێت. 

بۆیە تورکیا بۆ دوور مەودا پارتی بە مەترسی دەزانێت، با ئێستا نێوانیان باش بێت و ئیش بەیەک بکەن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە تا کوێ پارتی و تورکیا بەردەوام دەبن؟!

نزای نیشتمانی و گومان لە گواستنەوەی ئاینی ئیبراهیمی مایەی نیگەرانی تورک نییە، بەڵکو مایەی نیگەرانی ئێران و عێراقیشە، چونکە ئەم پرۆژەیە لێدانە لە ستراتیژی ئەوانیش، لێدانە لەو وەتەرەی کە مەزهەبگەرایەو ئەمان لەسەری دروست دروست بوون.