شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێرانى، ده‌زگاى ئیتڵاعاتى كۆمارى ئیسلامى توانیویه‌تى سه‌ركه‌وتوبێت لەبەدەستهێنانی ژماره‌یه‌كى زۆر بەڵگەنامەی ستراتیژیی‌و هەستیاریی ئیسرائیل، ده‌شڵێن، "ئه‌و بەڵگەنامانانه‌ى به‌ده‌ستهاتون، هەزاران پەیوەستن بەپڕۆژەو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل".
چه‌ند سەرچاوەیه‌كى ئاگادارى ئێرانى بۆ میدیاى وڵاته‌كه‌یان قسه‌یان كردوه‌و باسیان له‌وه‌كردوه، ئۆپەراسیۆنی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجامدرابوو، بەڵام بەهۆی زۆریی‌و پێویستی گواستنەوەی زانیارییه‌كان بەشێوەیەکی پارێزراو، بڵاوکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دواخرابوو تادڵنیابوەوە کە سەرجەم بەڵگەنامەکان گەیشتون.
له‌وباره‌یه‌وه دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شینبێت)و پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، دوو هاوڵاتی ئیسرائیلیان بەناوەکانی (ڕۆی میزراهی)و (ئێلمۆگ عەتیاس) بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیتڵاعاتى ئێران دەستبەسەرکردوەو دەوترێت ئەوکەسانە خەڵکی شاری (ناشر) بونه لەباکوری ئیسرائیل.
به‌شێک له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئیسرائیل به‌پشتبەستن به‌به‌رپرسانی ئه‌منی ڕایانگه‌یاندوه، چالاکیه سیخوڕییه‌كانى ئێران له‌ساڵی 2025 به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو چوار هێنده زیادیکردوه، واته ئێستا ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئێران زۆر چالاكه.
شرۆڤەکارانیش ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بەیەکێک لەگەورەترین‌و سەرکەوتوترین دزەکردنی هەواڵگریی لەمێژوی ململانێی ئێران‌و ئیسرائیل وەسفکردوە.
شه‌پۆل مامه‌ش
