شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن ئاشكرایكردوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌یه‌كى هه‌ڵگرتنى ته‌مه‌نى له‌بنكه‌ى كادێناى سه‌ر به‌سوپاى ئه‌مریكا ڕویداوه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكى هێزه‌كانى به‌رگریى خۆپارێزى ژاپۆن برینداربون.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى به‌رگریى ژاپۆن ڕونیكردوه‌ته‌وه، بەهۆی تەقینەوەیەک لەناوچەیەکی هەڵگرتنی تەقەمەنی لەبنکەی ئاسمانیی کادێنای سەر بەسوپای ئەمریکا لەئۆکیناوای باشوری ژاپۆن، چەند ئەندامێکی هێزەکانی بەرگریی خۆپارێزیی ژاپۆن برینداربون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ژاپۆنیش وتویه‌تى، "تەقینەوەیەک لەدامەزراوەیەکی هێزەکانی بەرگریی خۆپارێزیی ژاپۆن لەبنکەی ئاسمانیی کادێنا ڕویداوە".
بەرپرسانی ژاپۆن لەوبارەوە بە ئاژانسی هەواڵی جیجی وڵاته‌كه‌یان وتوە، لەڕوداوەکەدا چوار کەس برینداربون، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
پەخشی گشتیی ژاپۆن بڵاویکردوەتەوە، تەقینەوەکە لەشوێنێکی هەڵگرتنی بۆمبدا ڕویداوە، بەڵام بەرپرسانی ژاپۆنی هۆكارى ڕوداوەکەیان ئاشکرانەکردوە.
یوتا ماتسودا بەرپرسێکی ناوخۆیی لەشاری یۆمیتان لەئۆکیناوا ئاشكرایكردوه، "ئێمە گوێمان لەتەقینەوەیەک بوو لەدامەزراوەیەکی هێزەکانی بەرگریی خۆپاراستن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەمان لەبەردەستدا نییە".
