بەمزووانە دانوستانی شاندی رۆژئاوای كوردستان و دیمەشق دەستپێدەكات

کوردستان

09/06/2025‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

نەسرەدین ئیبراهیم، ئەندامی شاندی دانوستانكاری كوردی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ دیمەشق، ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ خولی یەكەمی دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق بەردەوامە، دوای ئەوەی بە فەرمی ناوی ئەندامانی شاندەكە ئاشكراكرا.

نەسرەدین ئیبراهیم، بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەكرد، "دەكرێ ناوێكی دیكە بۆ شاندەكە زیاد بكرێت و فراوانتر بكرێت، هەروەها بیرۆكەی پێكهێنانی لیژنەی ڕاوێژكاری بۆ پاڵپشتیكردنی شاندی دانوستانكار بخرێتەڕوو".

ڕۆژی ٤ی حوزەیران پێكهێنانی شاندێكی هاوبەشی كوردی بۆ دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیەندرا.

نەسرەدین ئیبراهیم وتیشی، "لە زووترین كاتدا یەكەم خولی دانوستانەكان  ئەنجام دەدرێت".
 ئ.ه

بەپەلە