شارپرێس:
لەکاتێکدا کاتژمێرەکان بەرەو جەژنی قوربان خێرا دەڕۆن‌و دڵەڕاوکێی موچەخۆران گەیشتوەتە لوتکە، هەواڵێکی نوێ لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئومێدێکی نوێ دەبەخشێت، سەرچاوەیەکی بەرپرس ڕایگەیاندوه، داهاتی نانەوتی مانگی پێنج بەکۆتاگەیشت‌و بڕی 50 ملیار دینار خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری بانکیی حکومەتی عێراق.
میدیاى نزیك له‌پارتى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ئاشكرایكردوه، 50 ملیار دینار داهاتى نانه‌وتى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌و ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌رئه‌وه‌ن، هه‌رچى زوه موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.
ئەم هەنگاوە تەنها ڕێکارێکی دارایی وشک نییە، بەڵکو وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتویه‌تى، "کلیلی کردنەوەی ئەو دەرگایەیە کە موچەخۆرانی هەرێم مێژویەکی درێژیان لەچاوەڕوانیدا تێیدا بەسەربردوە، بەگەیشتنی ئەم پارەیە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی، چیتر هیچ بیانویەک بۆ بەغدا نامێنێتەوەو چاوەڕواندەکرێت ڕاستەوخۆ پارەی موچەی مانگی پێنج ڕەوانەی هەرێم بکرێت".
ملیۆنان مرۆڤ لەهه‌رێمى كوردستان چاوەڕێن تاوه‌كو پێش هاتنی جەژن، بژێویی‌و شایستە داراییەکانیان بگاتە دەستیان‌و بتوانن زەردەخەنە بخەنەسەر لێوی خێزانەکانیان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌هه‌رێمى كوردستان له‌سبه‌ینێوه تاوه‌كو ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى دواى جه‌ژن له‌ته‌واوى داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان پشوى فه‌رمى ڕاگه‌یه‌نراوه.
