ژنانی بەلوچ دەچنە نێو گروپە چەکدارەکانەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 730 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
گروپی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ بۆ یەکەمجار ناسنامەی ژنە فەرماندەیەکى بە ناوی شەیناز بەلوچ لەگەڵ وێنە و زانیاریی پەیوەندیدار بە یەکەی ژنانی ئەو گروپە بڵاوکردەوە؛ کردارێک کە چاودێران وەک نیشانەی گۆڕانکاری لە شێوازی پەیام و فراوانبوونی هێما کۆمەڵایەتییەکان لە جوڵانەوە چەکدارییەکانی بەلووچدا هەڵدەسەنگێنن.

 ئەم گرووپانە حکومەتی پاکستان بە بێبەشکردنی ناوچەکیان لە ڕووەکانى سیاسی و ئابووری تۆمەتبار دەکەن، لە کاتێکدا حکومەتی پاکستان ئەو گرووپانە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی پاکستان دەناسێنێت .

شارەزایان دەڵێن، بوونی ئاشکرای ژنان لە پەیامی گروپە چەکدارەکاندا دەتوانێت هەوڵێک بێت بۆ زیادکردنی کاریگەری کۆمەڵایەتی و ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان و پێناسەکردنەوەی خەباتی چەکداری لە کۆمەڵگەی کۆنەپارێزی بەلووچدا. 

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی ژنان لە هەندێک هێرشدا، سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو، بەڵام ناساندنی فەرماندەیەکی ژن بە فەرمی لەلایەن ئەو گروپەوە بە پێشهتێکی نوێ دادەنرێت.

شارەزایانی ئەمنی هۆشداری دەدەن لەوەی کە زیادبوونی ڕەمزی بوونی ژنان لە گرووپە چەکدارەکاندا دەتوانێت هەم کاریگەری لەسەر ململانێی بەلوچستان و هەم لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی دەزگا ئەمنییەکانی پاکستان هەبێت.

بەپەلە