شارپرێس:
حكومه‌تى بەریتانیا، چوار هاوڵاتى كورد بەتاوانی كوشتنی گه‌نجێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئینگلیزیى دادگای دەکات، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى به‌ریتانیا باسیان له‌وه‌كردوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى به‌دواى ئه‌و گه‌نجه كه‌وتون‌و به‌ئۆتۆمبێل لێیانداوه، له‌برى په‌یوه‌ندیكردن به‌فریاگوزاریى ته‌ندروستیه‌وه، لێى گه‌ڕاون تائه‌وكاته‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، دوو هاوڵاتى كورد كه ته‌مه‌نیان 24 ساڵ‌و 34 ساڵه، دوای ئەوەی بەئۆتۆمبیل بەدوای گه‌نجێكى تەمەن 19 ساڵى ئینگلیزى كه‌وتون بەناوی (بێن پڕۆكتەر)، گوایه پێشتر ئۆتۆمبیلەكەیانی شكاندوە لە 15ی ئەیلولی ساڵى ڕابردوو، له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى شاری پیتەربۆرۆ، پاشئەوەی بەئۆتۆمبێل خۆیان به‌پاسكیله‌كه‌یدا ده‌كێشن‌و دەیخەنە خوارەوە، بەبێهۆشی هه‌ڵیده‌گرنه‌وه‌و دەیخەنە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكه‌یانه‌وه‌و فڕێی دەدەنە ژێر بەرژینێكەوە.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، دواتر هەردوو تاوانبار لەجیاتی ئەوەی پەیوەندیی بەهێڵی فریاگوزارییەکانەوە بكەن، شوێنەكە جێدەهێڵن‌و ڕۆیشتون، تاچاویان بەدوو هاوڕێی تریان بكەوێ، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارییان بكه‌ن‌و تاوانه‌كه پەردەپۆش بكه‌ن.
دوای كاتژمیرو نیوێك له‌ڕوداوه‌كه، یه‌كێك له‌و هاوڵاتیه كوردانه‌ى به‌شداریى تاوانه‌كه‌ى كردوه، په‌یوه‌ندیى به‌هێڵى فریاگوزارییه‌وه ده‌كات‌و له‌ڕوداوێكى نه‌خوازراو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌و كوردانه پێیانوایه، گه‌نجه ئینگلیزه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه، بەڵام پزیشكانی فریاكەوتنی شاری پیتەربۆرۆ بۆ ڕۆژى دواتر هەواڵی گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
دوای پشکنینی پزیشكی، پۆلیس بۆى ده‌ركه‌وت، سەختی برینەکانی ناوەوەی گه‌نجه‌كه به‌هۆى لێدان‌و بەربونەوەی لەسەر پاسكیلەكەی هۆكار بوه، هاوكات دواتر پۆلیس ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ى دیكه‌شى كۆكرده‌وه‌و گه‌یشت به‌ئه‌نجامى كۆتایی‌و هۆكارى ڕاسته‌قینه‌ى ڕوداوه‌كه.
لەمیانی دادگاییکردنێکی هەشت هەفتەییدا، دەستەی دادوەران گوێیان لەوەبوو، کە یه‌كێك له‌كورده‌كان چۆن تەلەفۆنی بۆ هاوڕێیه‌كى کردوە تاوه‌كو به‌په‌له بگاته شوێنی ڕوداوەکە، پاشان بەئۆتۆمبێلێكی دیكه گه‌نجه‌كه دەخەنە ناو سندوقەكەوە، هەرچەندە گرتە ڤیدیۆییەکانی سی سی تی ڤی، ساتەوەختی پێکدادانەکەیان نەگرتوە لەگەڵ پاسكیلەكە، بەڵام دەرکەوتوە کە ئۆتۆمبێلێكیان بەرەو لای پەرژینەكە ڕۆیشتوەو گەڕاوەتەوە لەوكاتەیدا كە هەر چوار كورده‌كه، تەرمی (بێنیان) خستوه‌تە ناو سندوقەكەوە، لەگەڵ ئەوەش نیشانیدەدات كە به‌شى پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە تێکچوه.
ڕۆژی 9ى ئه‌م مانگه لەدادگای تاجی کامبریج، دوای 24 کاتژمێرو 19 خولەک لەوردبینی، دەستەی دادوەران بەكۆی دەنگ، یه‌كێك له‌كورده‌كانى تاوانباركرد (بەكوشتن)و ساختەكاریى‌و پیلانگێڕیی بۆ شێواندنی ڕەوتی دادپەروەرانەی كەیسەكە، یه‌كێكى دیكه‌شیان بەزۆرینەی دەنگ تاوانباركرا بەکوشتنی بەئەنقەست‌و ساختەكاریی لەشاردنەوەی تاوانەكەدا.
لەگەڵ ئەوەی دوو كەسی یەكەمیان بەبكوژ ناسێندراون، هەردوو هاوڕێكەشیان، تاوانباركراون بەساختەكاریی‌و پیلانگێڕیی بۆشێواندنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوەی دادپەروەری دادگاییكردنەكە.
سەرباری سزادانی ئەو چوار كوردە، دوانیان وەك بكوژ‌و دوانی دیكەش وەك هاوكارو بەلاڕێدابردنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوەكان، دادگا هێشتا ئاشكراینەكردوە ماوەی سزاكەیان چەند دەبێت، بڕیارە بەمزوانە ماوەی زیندانیكردنیان ڕابگەیەندرێت.
ش ـ هـ