شارپرێس
وەزارەتی دەرەوەی
ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو چالاکوانانەی، کە لە ناو کەشتی مادلین بوون و دەیانویست
هاوکارییەکان بگەیەنن بە غەززە دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وڵاتەكەمان ئەو چالاکوانانەی، کە لە
ناو کەشتی مادلین بوون و دەیانویست هاوکارییەکان بگەیەننە غەزە دیپۆرت دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
کەشتی هاوپەیمانی فیلۆی، دەیویست هاوکاری بگەیەنێتە کەرتی غەزە و دوێنێ 9ـی حوزەیران
لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا و 12 چالاکوان دەستبەسەرکران و کەشتیی
مادلین لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە برایە بەندەری ئاشدۆدی ئیسرائیل.
کەشتی مادلین
هاوکارییەکی مرۆیی زۆری پێبووە بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بە کەرتی غەزە، بەڵام لەلایەن ئیسرائیلەوە
دەستی بەسەردا گیرا و ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.