سوپای ئەمریکا ئامادەیی بۆ لێدانی ئێران ڕاگەیاند

جیهان

10/06/2025‌ 802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ مایکل کورێلا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "بژاردەی بەرفراوانیان پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کردووە بۆ کردەوەی سەربازی دژی ئێران ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکان شکست بهێنن".

 لە میانی دانیشتنێکدا لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دۆخی سەربازی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورێلا دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا ئامادەن هێرش بکەنە سەر ئێران ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت. 

ڕوونیشی کردەوە،  بژاردەیان بۆ کردەوەی سەربازی لە دژی ئێران زۆر پێشکەشکردووە ئەگەر دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی شکست بهێنن.

 دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا تووند بووە، بەگوێرەی کەناڵی فۆکس نیوز.
ئ.ه

بەپەلە