شارپرێس:
حكومه‌تی عێراق به‌پاساوی جۆراوجۆر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڕیوه‌و شایسته‌كانیان نانێرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتوه ده‌یان كه‌س كه به‌تیرۆر تۆمه‌تبارن، موچه‌ی خانه‌نشینی له‌عێراق وه‌رده‌گرن.
ئه‌میر مه‌عموری په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند، بەهاوکاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان‌و دەزگای شەهیدان‌و چەند لایه‌نێكی دیکە، توانیویانه ژمارەیەکی زۆر مامەڵەی نایاسایی خانەنشینی ڕابگرن.
ئه‌میر مه‌عموری له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا زیاتر ڕونیكردوه‌ته‌وه، توانیویانه موچەو خانەنشینی 88 تیرۆریست لەمانگی حوزه‌یران ڕابگرن.
مه‌عموری جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و 88 تیرۆریسته، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێوه‌گلاون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رنجه بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، خانه‌نشینی یه‌كێك له‌تیرۆریسته‌كان ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار دینار بوه، له‌كاتێكدا به‌شداریی له‌چەندین کردەوەی تیرۆریستی‌دا كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداو بابل‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه، هاوكات به‌ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.
ش ـ هـ