عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند: دیپلۆماسی لە ڕابردوو سەرکەوتوو بووە و ئێستا دەکرێت سەرکەوتوو بێت، بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسییەتیش پێویستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕابگیرێن.
وتیشی "ئەم هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت و ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەشدارە لەم شەڕە".
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، مافی خۆمان لە بەرگری بەرامبەر بە هێرشی بێ پاساوی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان بەکاردەهێنین.