كورته‌یه‌كى جوگرافی هه‌ردوو وو‌ڵاتى ئێران و ئیسرائیل
ئیسرائیل وولاتێكه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى ئاسیا ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نارى باشورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و باكورى ده‌ریاى سور، سنورى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ووڵاتانى لیبیا‌و سوریا‌و فه‌ڵه‌ستین وئه‌رده‌ن هه‌یه . ئه‌م ووڵاته خاوه‌نى قورسایه‌كى ئابورى و ته‌كه‌نه‌لۆجیایه كه زۆربه‌ى ده‌كه‌وێته هه‌ردوو شارى ته‌ل ئه‌بیبى پایته‌خت و حه‌یفا تێكڕاى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى به پێى سه‌رژمێرى 2023 نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌سه په‌یوه‌ندیه‌كى ده‌ره‌كى له‌كه‌ڵ زۆرترین ووڵاتانى جیهان هه‌یه كه زیاتره له 150 ووڵات هاوپه‌یمانى زلهێزترین وو‌ڵاتى جیهانه ئه‌ویش ئه‌مریكایه. له ڕووى په‌ره‌پێدانى ئابورى و ته‌كنه لۆجیا و خوێندنى باڵاوه زۆر پێشكه‌وتوه له شه‌ش ناوچه‌ى ئیدارى پێكهاتوه . ڕووبه‌رى ووڵاته‌كه‌ى برییته له 20770كم چوارگۆشه .
ئێرانه ده‌كه‌وێته باشورى خۆرئاواى ئاسیا له باكوریه‌وه توركمنستان و ئازربایجان و ئه‌رمینا و ده‌ریاى قه‌زوینه ، له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه ئه‌فغانستان و پاكستانه، له باشوریه‌وه كه‌نداوى عمان و عه‌ره‌بی و فارسه له ، ڕۆژئاوایه‌وه عێڕاق و توركیایه .ئه‌م ووڵاته له ڕووى هێزى دیمۆگرافیه‌وه دواى وو‌ڵاتى میسر دووه‌م گه‌وره‌ترین وو‌ڵاتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى بریتیه له نزیكه‌ى 90 ملیۆن كه‌س . له دواى وو‌ڵاتى سعودیه دووه‌م گه‌وره‌ترین ڕووبه‌رى جوگرافى هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕأست كه بریتیه له 1648195 كم . خاوه‌نى شوێنكى جیۆسیاسیه چونكه شوێن و پێًگه‌ى جوگرافى ئه‌و ووڵاته خاڵى به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى هه‌رسێ به‌شى ڕۆژئاوا‌و ناوه‌ڕأست و باشورى ئاسیایه به درێژایی ده‌ریاى قه‌زوین درێژ ده‌بێته‌وه ئه‌و ده‌ریایه‌ى ده‌چێته ناو ڕوسیا‌و كازاخستان و توركمنستان .شارى تاران وه‌ك پایته‌ختى ووڵاته‌كه ناوه‌ندێكى گرنگى سیاسى و ئابورى و ڕ‌ۆشنبیرى پیشه‌سازى و بازرگانیه بۆ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و زۆر ناوچه‌ى تر. ئێران به ناوه‌ندێكى گرنگى ئاسایشى ووزه‌ى جیهان و ئابورى داده‌نرێت چونكه خاوه‌نى نه‌وت و گازى سروشتیه ، به شێوه‌یه‌ك به دووه‌م وو‌ڵاتى پاشكه‌وتى گازى سروشتى داده‌نرێـت له جیهان و چواره‌م ده‌وڵه‌تى پاشكه‌وتى نه‌وته بونى گه‌رووى هورمز كه نیوه‌ى نه‌ته‌وتى جیهانى پێدا ده‌ڕوات به‌ره‌و ووڵاته جیاجیاكانى جیهان به تایبه‌ت بۆ ڕووسیاو چین وه‌ك دوو زلهێزى جیهانى بێگومان باڵا ده‌ستى ئێران به‌سه‌ر گه‌روى هورمز خاڵێكى به‌هێزى جیۆپۆله‌تیكیه . ئه‌گه‌ر به‌راووردێكى جوگرافى بكه‌ین له نێوان هه‌ردوو ووڵات بێگومان شه‌ڕه‌كه له چوار چێوه‌ى شه‌ڕى ئاسمانى دا ده‌مێنێته‌وه چونكه سێ خاڵ له‌و باره‌یه‌وه كاریگه‌رى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌یان هه‌یه كه شه‌ڕه‌كه به شێوه‌ى ئاسمانى و به‌كارهێنانى ته‌كنه لۆجیاى ئاسمانى به‌رده‌وام بێت خاڵه كانیش بریتین له :
1- ئه‌و دوو ڵاته له ڕووى شوێنى جوگرافیه‌وه دراوسێی یه‌كترى نین بۆ یه ئه‌گه‌رى ڕوودانى شه‌ڕى پیاده زۆر لااوازه. 2- ئێران خاوه‌نى هێزێكى دیمۆگرافى باڵایه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا 90 ملیۆن كه‌سه به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل 10 ملیۆن كه‌سه ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت ئیسرائیل له ڕوانگه‌ى هێزى دیمۆگرافیه‌وه توشى لارى جیۆپۆله‌تیكى بوه به‌رامبه‌ر ئێران بۆ یه ده‌كرێت له شه‌ڕى پیاده دا ئیسرائیل سه‌ركه‌وتو نه‌بێـت
3- ئێران خاوه‌نى ڕووبه‌رێكى فراوان و قوڵایی ستراتیجیه چونكه ڕووبه‌ره‌كه‌ى 1648195 كم چوارگۆشه‌یه له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل ووڵاتێكى بچوكه و له ڕووى قوڵایی ستراتیجیشه‌وه لاوازه بۆیه باشترین بژارده بۆ ئیسرائیل به‌هۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له بوارى شه‌ڕى ئاسمانى و سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى و ته‌كه‌نه لۆجیاى سه‌ربازى هه‌یه‌تى ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌ى شه‌ڕى ئاسمانى په‌لامارى ئێرانى دا. هه‌رچه‌نده دواى ڕووداوه‌كان خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسرائیل به‌بێ پاڵپشتى ئه‌مریكا ڕه‌نگه له شه‌ڕى ئاسمانیش ماندو بێـت تا ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌توانێت به‌رده‌وامى به‌و شه‌ڕه‌بدات. به‌ڵام له ئه‌گه‌رى داخلأ بونى ئه‌مریكا به شێوه‌ى ڕاسته وخۆ بۆ شه‌ڕه‌كه‌و پاڵپشتى كردنى ئیسرائیل بێگومان ئێران له شه‌ڕى زه‌مینیشدا توشى گرفت و لاوازى ده‌بێت.
هۆكاره‌كانى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران
ده‌كرێت هۆكاره‌كانى شه‌ڕى نێوان ئیران و ئیسرائیل( دوو هه‌ڵۆكه) له‌و خاڵانه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه.
* هه‌ولأدان بۆ سنورداركردنى بازنه‌ى كاریگه‌ریه‌كانى ئێران له ده‌روه‌ى ئێران له لایه‌نى ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه
وه‌ك سوریا‌و لبنان و فه‌له‌ستین چونكه ئێران له ڕیگه‌ى گروپه هاوپه‌یمانه‌كانى توانیویه‌تى له‌و ناوچانه هه‌ژمونى خۆى بسه‌پێنێت.
* لێدان له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌تایبه‌تى هه‌ردوو وێستگه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمى فۆردۆ و ته‌نز كه گرنگترین دوو وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانن.
* هه‌ولأدان بۆ ده‌سته مۆكردنى ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانێك هاوشێوه‌ى زۆر وو‌ڵاتى تر‌ى ڕۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ناوچه‌كه‌دا یان لانى كه‌م دوژمنى نه‌بێت له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست .ته‌ماشاكه‌ن چى له ئه‌فغانستان كرد بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان هاته‌وه سه‌ر حوكم به‌شێوه‌یه‌ك هاته‌وه كه ته‌نازولى له كۆمه‌ڵێك شت كرد وه‌ك تائێستا هیچ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر فه‌ڵستین نه‌بوه – پاڵپشتیى نه‌كردنى حركاتى ئیسلامى – سوریا دوو مه‌تر له فه‌ڵستین دووره هیچ قسه‌یه‌كى نیه له‌سه‌ر فه‌ڵستین.)
* هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانى ئێران بۆ ئیسرائیل كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ى لێدان و له‌ناوبردنى ئیسرائیلى ده‌كات .
* سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موگه‌مارۆ ئابورى و سه‌ربازى ...هتد كه‌له‌سه‌ر ئێرانه به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه ئێستا ئێران له بوارى سه‌ربازى به‌ده‌ستى هێناوه جێگه‌ى پرسیاره لاى ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له و ساڵانه‌ى دوایی ئێران له مانۆر سه‌ربازیه‌كاندا چه‌ندین موشكه‌ى پێشكه‌وتوى وه‌ك بلیستى و و فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى پیشانده‌دا ، ئایه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه نه‌بایه ئێستا ئێران له ڕووى پێشكه‌وتنى سه‌ربازى له‌كوێ ده‌بو.
* به دڵنیاییه‌وه ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه و هه‌ستى به‌وه كردوه كه ئێران خاوه‌نى چه‌ندین كه‌سى شاره‌زاو پسپۆڕه له بوارى ئه‌تۆم به‌شێوه‌یه‌ك بۆته به‌رنامه‌ى خوێندنى زانكۆكان كوشتنى ئه‌و چه‌ند كه‌سه ڕاسته كاره‌كه دوا ده‌خات به‌لام ئه‌وه ماناى كۆتایی هێنان به‌و كاره نیه ده‌كرێت چه‌ندین كه‌سى تر‌ى شاره‌زا له‌پشته‌وه هه‌بن و به‌رده‌وامن له كاركردن.
* ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پیتاندنى یۆرانیۆم له ئێران له ژێر چاودێرى خۆى بێت و سه‌رچاوه‌ى پیتاندنه‌كه خۆیان دابینى بكه‌ن به‌ڵام ئێران ئه‌وه‌ى قبوڵ نیه ده‌یه‌وێت خۆى سه‌رچاوه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم ئه‌نجام بدات چونكه ده‌زانێ هه‌ركاتێك ئه‌مریكا بیه‌وێت سه‌رچاوه‌ى پیتاندنه‌كه‌ى ناداتێ و لێى ڕاده‌گرێت.
* ئه‌مریكا پێى وایه به ده‌ست گه‌یشتى ئێران به چه‌كى ئه‌تۆم ئیتر باڵاًده‌ستى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتنى ناوه‌ڕأست بۆ ئێستا‌و ئاینده به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌بێته ڕاستیه‌كى دان پێدانراو بۆیه هه‌مو هه‌وڵى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێران له‌ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته‌كه‌ى خۆى جه‌مسه‌ر نه‌بێ به‌ڵكو ووڵاتێكى ئاسایی بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌گه‌ر زۆر كه‌مه چونكه توركیا بۆ خۆى ئه‌ندامى ناتۆیه به‌ڵام من واى ده‌بینم ئه‌كه‌ر ئه‌مریكا له ئێران سه‌ركه‌وتو بێت ئه‌وه دواى ئه‌و سه‌ره‌ى توركیایه چونكه توركیا له ئاسیاى ناوه‌ڕاست و ئازربایجان و ئه‌رمینیاو له دوو پارچه‌ى كوردستان و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ڕۆڵى هه‌یه . بۆیه ئه‌وه په‌یامێكیشه بۆ ئه‌ردۆغانه كه ده‌بێـت خۆى ئاماده بكات بۆ گۆڕانكارى كردن له‌و په‌یامه ئیسلامیه‌كه هه‌ڵى گرتوه و بارقورسیه به‌لاى ئه‌مریكاوه.
* ئه‌مریكا شه‌ڕى داهات و ئابورى ده‌كات هێنانه‌وه ى 5 ترلیۆن دۆلار له كه‌نداو پێمان ده‌ڵى له‌پشت ئه‌و شه‌ڕه‌وه ده‌كرێت ئابورى ڕۆڵى كاراى هه‌بێت.
* تره‌مپ وا خۆى پیشان ده‌دات كه پیاوى ئاشتیه به‌ڵام ده‌كرێت وانه‌بێت به‌ڵكو ده‌كرێ خۆى هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌بێ تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كه به‌رده‌وام ده‌بَى و دواتر به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت كۆتایی به‌و بارودۆخه ده‌هێنێت. پێم وایه داخڵ بونى ئه‌مریكا به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ بۆ شه‌ڕه‌كه قورسه چونكه یه‌كه‌م تڕه‌مپ به‌ته‌نیا ناتوانێ ئه‌و بڕیاره بدات به بێ كۆنگرێسى ئه‌مریكا تا ئێستاش ئه‌وانه ڕ‌ازى نین به‌چونه ناوشه‌ڕه‌كه به كۆماریه‌كانیشه‌وه .
* ئه‌مریكا پێى وابو به‌یه‌ك چار ده‌توانێ كه‌سه كاریگه‌ره‌كانى ئێران به 24 كاتژمێر بكوژێت كۆتایی به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و بهێنى و ڕژێمه‌كه‌ى ئێرانیش بگۆڕى به‌ڵام نه‌یتوانى ئه‌وه بكات له به‌رامبه‌ر دا ئێران ووریابو بۆیه شه‌ڕه‌كه درێژه‌ى كێشا.
ئیسرائیل ده‌مێكه هه‌ول ده‌كرێت شه‌ڕى ئه‌و دوو هه‌ڵۆیه لێكه‌وته‌ى هه‌بێت وه‌ك
* ئه‌گه‌ر ئێران خۆ ڕاگربێت و ته‌سلیم نه‌بێت ئه‌وه ده‌بێته وولاتێكى گرنگ و كاریگه‌ر تر له ناوچه‌كه.
* به وه‌ستانى شه‌ڕه‌كه‌و ته‌سلیم نه‌بونى ئێران بۆ هه‌میشه شكۆى ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌شكێ.
*ده‌كرێت كۆچى به‌لێشاو له ئێران به‌ره‌و ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر ڕووبدات به‌تایبه‌تى به‌ره‌و عێڕاق و هه‌رێمى كوردستان.
* سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه ئامانجه‌كانى سه‌ربازی بو ن به‌ڵام ئێستا شه‌ڕه‌كه خه‌ریكه له ئامانجه سه‌ربازیه‌كان لاده‌دات، چونكه هه‌ردوولا كه‌وتونه‌ته لێدان له ژێرخانى ئابورى ووڵاته‌كه وه‌ك لێدان له كه‌رتى نه‌وت و گاز‌و ئاو و كاره‌با و ته‌نانه‌ت داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ش ووڵاتێكت بۆ دروست ده‌كات كه قبوڵ نیه بۆ ژیان
* هه‌ردووكیان زۆر ماندوبون و زیانى سه‌ربازى و ئابوریان به‌ركه‌وتوه.
* بڵاو بونه‌وه‌ى ترس و دڵه ڕاوكێ لاى دانیشتوانى هه‌ردوولا.
* خه‌ریكه دابران له شه‌قامى ئیسرائیلى دروست ده‌بێت دواى ئه‌و لێدانه مه‌ترسى داره‌ى كه له ته‌ل ئه‌بیب درا چونكه شه‌قامى ئیسرائیلى فێرى ئه‌و لێدانه مه‌ترسیداره نیه له ناوشار.
*دانیشتوانى ئیسرائیل هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى دوو ڵاته بۆیه ده‌كرێت كۆچى به لێشاو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى ئیسرئیل ڕووبدات كه ئه‌مه خراپه بۆ دیمۆگرافیاى ئیسرائیل. كه ژماره‌ى دانیشتوانى كه‌مه و نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌سه.
* تێچوى شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئیسرائیل له 85 ملیۆن دۆلار له رۆژێكدا به‌رز بۆته‌وه بۆ 1225 ملیۆن دۆلار له رۆژێكدا * په‌ك كه‌وتنى كه‌رتى گه‌شتیارى هاتوچۆى فرۆكه مه‌ده‌نیه‌كان و لێدان له دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌كان و كه‌رتى كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان و لێدان له گه‌نجینه پیشه‌سازى و سه‌ربازییه‌كان و ڕاوه‌ستانى كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو ووڵاته له خراپترین لێكه‌وته كانى شه‌ڕه‌كه‌ن له هه‌ردوو ووڵات. به‌نسبه‌ت هه‌رێمى كوردستان پێویسته سه‌ركرده‌كان به ئاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن و دووربن له‌هه‌ر جۆره كارێك و كه ببێته هۆكارى دروستبونى كاردانه‌وه‌ى خراپ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان چونكه پێگه‌و شوێنى جوگرافى هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت ڕۆڵ و كاریگه‌رو ڕه‌نگ دانه‌وه‌ى خۆى هه‌بێت بۆ هه‌ردوو هه‌ڵۆیه‌كه. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ژیرانه و ووریایه‌وه خوێندنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان نه‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆنه‌كه‌ن و خه‌م ساردبن له‌و باره‌یه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له لێوارى مه‌رگ .بێگو ئیسرا ئیلى فێرى ئه]]ددانیشاوانى ئیسرائیل هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زن ێكى لاواز ده‌رده‌كه‌وت.
