ڕێكخراوێكی گەنجان: لەدەڤەری ڕاپەرین لەشەوێكدا 70 گەنج کۆچی کردووە

کوردستان

06/07/2025‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


سەرۆكی رَێكخراوێكی تایبەت بە گەنجان لەدەڤەری ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، كۆچی گەنجان بەشێوەیەكی مەترسیدار دەستیپێكردۆتەوە و دەڵیت، تەنیا لەشەوێكدا زیاتر لە 70 گەنج كۆچییان كردووە".


ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دیسان لە دەڤەری راپەڕین کۆچی گەنجان دەستپێکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها شەوی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 70 گەنج کۆچیان کردووە".

ئەحمەد حەسەن وتی، "بە بەرچاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو هەموو گەنج و مێردمنداڵە لەرێگەی فڕۆکەخانەکانەوە دەڕۆن، بەبێ ئەوەی حکومەت بپرسن بۆکوێ دەچن؟"

وتیشی، "ناکرێت گەنجانی خۆمان بکەینە قوربانی وڵاتانی دیکە، خۆمان بەبێ تاقە و وزە بمێنینەوە، لەبەرئەوەی بڵێین ئەم دەڤەرە کاری تێدا نییە".

دەشڵێت، "ناکرێت گەنجانی ئێمە بڕە پارەیەکی زۆر بدەن، بەبێ ئەوەی بزانن بە سەلامەتی دەگەن یاخود نا".

ئەمە دوای ئەوەدێت، لەماوەكانی ڕابردودا دەڤەری ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی گەنجی كۆچی دەرەوەی كوردستانیان كردووە.
ش.ح