وەلید فارس، ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوایکرد، هەماهەنگیی نێوان هەسەدە و حکومەتی هەرێم لە سنورەکان بکرێت.
وەلید فارس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاندوە، بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبونی گروپە توندڕەوەکان، پێویستە هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێم و هەسەدە هەبێت.
ئەو ڕاوێژکارەی پێشووی ترەمپ باسی لەوەشکردوە "لەبەر ڕۆشنایی قسەکردن لە تێپەڕاندنی ڕێکەوتنی سایکس بیکۆ، دەکرێت دووبارە بیر لە کێشانەوەی نەخشەی سنورەکان بکرێت، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بێت".