شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو وادەیەی کە بەڕوسیاى دابوو بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکرانیا یان ڕوبەڕوبونەوەی سزای نوێ، 10 ڕۆژی ماوەو لەڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو وادەیەی پێشتر دابوی بەمۆسکۆ لە 50 ڕۆژەوە بۆ نێوان 10 بۆ 12 ڕۆژ کەمکردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرانیا.
سهرۆكى ئهمریكا بهناوهێنانى مۆسكۆ جهختیكردهوه، "لەمڕۆوە 10 ڕۆژت لهبهردهمدایه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتر باجو ئەوەی پێویست بێت دایدەنێم، نازانم ئەوە کاریگەریی لەسەر ڕوسیا دەبێت یان نا، ڕەنگە کاریگەریی لەسەریان هەبێتو ڕەنگە نەشیبێت".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە، "واشنتۆن دەیەوێت لەم وادەیەدا لەگەڵ ڕوسیا ڕێکبکەوێت لەسەر چارەسهرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا، بەڵام پێموایه، لایەنی ڕوسی بەئەگەرێکی زۆرەوە دەیەوێت درێژە بەشەڕەکە بدات".
دۆناڵد ترەمپ ئهوهشى وت:"هیچ وەڵامێکم لهڤلادیمێر پوتن نەبیستوە سەبارەت بەم وادەیەو هەڕەشەی سزا نوێیەکان، هیچ وەڵامێکم وەرنەگرتوە، ئەوە جێگەی شەرمەزارییە".
لەکۆتاییدا جەختیكردهوه، "نیگەران نیم لەکاریگەرییە ئەگەرییەکانی سزا نوێیەکان لەسەر بازاڕی نەوت یان نرخی نەوت، ئەمریکا بەرهەمهێنانی نەوتی ناوخۆ بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی هەر کاریگەرییەک قەرەبوو بکاتەوە".
