ڕوسیا نیگەرانی خۆی لە مەترسی هێرشە نوێیەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕی

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا نیگەرانی خۆی لە مەترسی هێرشە نوێیەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەربڕی.

وەزارەتەکە، ئاماژەی بەوەدا، دەکرێت لە ڕێگەی وتوێژەوە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بکرێت.

ئیسرائیل و ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بۆردومانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کرد بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە.

 لەکاتێکدا ئێران دەڵێت، هیچ نیازێکی لەو جۆرە نییە تاببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی دووبارە بۆدومانکردنەوەی بنکەئەتۆمییەکانی ئێرانی کرد دوای ئەوەی تاران سوربوو لەسەر درێژەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئ.ه