شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان داوای لە حزبوڵڵاو لایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد، چەکەکانیان ڕادەستی سوپای لوبنان بکەن.
عەون لە وتارێکدا لە وەزارەتی بەرگری وتی: "لێرەوە ئەرکی من و ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە، ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزینەوەو، بەبێ دوودڵی، پێداگری بکەین لەسەرئەوەی چەک لای سوپاو هێزە ئەمنییەکان بێت، نەک کەسی دیکە."
حزبوڵڵا کە ساڵی ڕابردوو لە شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، ڕایگەیاندووە، داوای چەکداماڵینی ئەو گرووپە هاوپەیمانەی ئێران، تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، “هەر کەسێک داوای ڕادەستکردنی چەک بکات، داوای ڕادەستکردنی چەک دەکات بە ئیسرائیل، ئێمە قبوڵ ناکەین لوبنان پاشکۆی ئیسرائیل بێت”.
ئ.ه