ئیسرائیل بەشێکی غەززە دەخاتە سەر خاکەکەی

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەنگە هەوڵی لکاندنی بەشێک لە کەرتی غەززە بدات بەوڵاتەکەیەوە بۆ زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس.

  ئەم هەڕەشانەی ئیسرائیل ڕەنگە گورزێک بێت لەهیواکانی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.

ئەوە لەکاتێکدایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تادێت پشتیوانییەکان بۆ دەوڵەتی فەلەستین زیاتر دەبن بەمەرجی نەدانی ڕۆڵ بە حەماس.
ئ.ه