شارپرێس:
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و به‌گوێره‌ى كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ش، موچه‌ى هه‌ردوو مانگه‌كانى شهشو حهوتو ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم بابه‌تى سه‌ره‌كى ده‌بن بۆ گفتوگۆ له‌باره‌یانه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ردوو مه‌سرور بارزانى سهرۆكو قوباد تاڵه‌بانى جێگرى به‌شدارده‌بن.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى ئەنجومەنى وه‌زیران سێ بڕگە تاووتوێده‌كرێن، یەكەمیان، بەدواداچون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی موچەی هەردوو مانگی حوزەیران‌و تەمموزی 2025ى موچه‌خۆران، بڕگه‌ى دوه‌میش بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم‌و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێدەکرێت.
وه‌كو فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریى ئاماژه‌ى پێكردوه، بڕگەی سێیەمى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به‌چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بەخزمەتو خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگەو موچەو شایستە داراییەکانیان.