شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دژەتیرۆری کوردستان (پارتى) ئاشكرایكردوه، بهیانى ئهمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەگوندێکی سنوری مەخمور کەوتوهته خوارهوهو نەتەقیوهتهوه.
دژەتیرۆر ڕاگەیەنراوێکى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "کاتژمیر 9:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک گوندی دوگردکانی قەزای مەخموری سەر بەپارێزگای هەولێر کەوتوهتهخوارەوەو نەتەقیوهتهوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بەرەبەیانیی ڕۆژی دوشەممە 28ی ئهم مانگه، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە، لهو ڕوهشهوه دژەتیرۆر ڕایگەیاندبوو، "کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە".
لەسەرەتای تەمموزەوە تائێستا بەگشتی زیاتر لە 20 هێرشی درۆنییو موشەكیی كراونەتەسەر شارەكانی هەرێم، لەو ژمارەیەش 9 هێرشیان بۆسەر كێڵگە نەوتییەكان بون، كە بریتیبون لەكێڵگە نەوتەكانی (خورمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەتروش، بای حەسەن، پێشخابور، تاوكێو هەنت ئۆیڵ)و ئەوانەشی دەمێننەوە بۆسەر هێزە ئەمنییەكانو فڕۆكەخانەكان بون.