دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی گرنگ لەپیرۆ

هەمەڕەنگ

25/09/2025‌ 1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایانی پالیۆنتۆلۆجی لەوڵاتی پیرۆ، دۆزینەوەی بەبەردبویەکی 12 ملیۆن ساڵەیان ڕاگەیاند کە هی بەرازێکی دەریاییە لەقۆناغی پێش مێژودا، ئەم بەبەردبوە لەنزیک کەناراوەکانی پیرۆو لەسەر زەریای هێمن دۆزراوەتەوە.


درێژیی بەبەردبوەکە 3.5 مەترەو لەمانگی تەمموزدا لەبیابانی ئۆکۆکاخێ، نزیکەی 350 کیلۆمەتر لەباشوری پایتەختی لیما، لەلایەن زانا ماریۆ ئۆربینا دۆزراوەتەوە.

ئۆربینا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم نمونەیە دەگمەنەو لەچینە جیۆلۆجییەکانی بیسکۆ دۆزراوەتەوە، کە بەوە ناسراوە بەبەردبوە دەریاییەکانی باش پارێزراون.

زانایەکی دیکەی پالیۆنتۆلۆجی ماریۆ گامارا، وتویەتی، "دۆخی نایابی ئەم پاشماوەیە ڕێگە بەزانایان دەدات کە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم شیردەرە دەریاییە بکەن، بەتایبەتی لەبارەی "چۆنیەتی جوڵە یان مەلەکردنی، چی خواردوەو چەندێک ژیاوە."

بیابانی ئۆکۆکاخێ بە"بەهەشتی کۆکەرەوەی بەبەردبوو" ناودەبرێت‌و ئێسکەپەیکەری نەهەنگی بچوک، دۆلفین‌و جۆرەکانی دیکەی ماسی قرش لەو ناوچەیە دۆزراونەتەوە کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میۆسینی (لەنێوان 5 بۆ 23 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر).

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە