شارپرێس:
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ڕۆژی 27ی (ئه‌یلول/9) تاوه‌كو 3ی (تشرینی یەكەم/10)ی 2025، زیاتر له 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هه‌زار دیناره.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هه‌زار 537 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 90% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌و 10%ـی دیكەش بەشێوەی چەكە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 16ملیار و 79 ملیۆن و 66 هه‌زار و 857 دیناری واتا 90%ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 807 ملیۆن و 786 هه‌زار و 62 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.