ناوەڕۆكی كۆبونەوەی گفتوگۆی شاندی ئیمڕاڵی و ئۆجەلان بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

03/10/2025‌ 779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەم پارتی ئاشكرایكرد، سێ كاتژمێرو نیو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبونەوەو دەڵێت"سبەی شەممە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بەڕاگەیەندراوێکی نوسراو بڵاودەکرێتەوە".


نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندی پارتەکە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، دوای سێ کاتژمێرو نیو کۆبونەوە، شاندەکە کۆتایی بەدیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان هێنا و دورگەی ئیمرالیی جێهێشت.
 
نوسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی دەڵێت، سبەی شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بەڕاگەیەندراوێکی نوسراو بڵاودەکرێتەوە.
 
شاندەکە پێکهاتبوو لە ەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.