ترەمپ داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی حەماس دەكات

جیهان

04/10/2025‌ 1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەدات و دەڵێت،" ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی کاتی بۆردومانەکانی ڕاگرتوەو حەماسیش پێویستە بەخێرایی هەنگاو بنێت، ئەگینا هەموو شتێک لەدەست دەچێت".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "من بەهای ئەوە دەزانم کە ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی کاتی بۆردومانەکانی راگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدرێت بە تەواوکردنی پڕۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان و رێککەوتنی ئاشتی".

ئاماژەی بەوەشكرد، پیویستە حەماس بەخێرایی هەنگاو بنێت، ئەگینا هەموو شتێک لەدەست دەچێت، "من دواکەوتن قبوڵ ناکەم، کە زۆر کەس پێیان وایە روودەدات، یان هیچ ئەنجامێک کە غەززە دوبارە ببێتە هەڕەشە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكردووە، "با ئەم کارە بەخێرایی ئەنجام بدەین، مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ هەموان دەکرێت".