شارپرێس:
حکومەتی تورکیا بڕیاریدا، ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتى سلێمانی تا 6ی کانونی دوەمی 2026، درێژبكرێتهوه.
بەشی پەیوەندییەگشتییەکانو ڕاگەیاندنى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "لەئاگادارینامەیەکدا دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا بڕیاریداوه ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانو ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاوهكو 6ى 1ى 2026 درێژبكاتهوه.
ئەمە چەندینجارە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژدەکاتەوە؛ کۆتاجار 25ی کانونی دوەمی 2025، بوو.
پێشتریش ئارمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لەهەرێم لەبارەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕایگهیاندبوو، هۆی ئەم سیاسەتەی تورکیا پرسی نیگەرانی ئەمنییە، چەند چاوەڕوانییەکمان لەدەسەڵاتدارانی سلێمانی هەیە، لەئەگەری جێبەجێکردنی ئەم چاوەڕوانییانەو ڕەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانەی تورکیا، دڵنیام لەبابەتی فڕۆکەخانەکە، ڕێکخستنێک دەکرێت، نابێت ئەم بابەتە بەسیاسیی بکرێت".
ههر پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەکە لەگەڵ توركیا 35%ی گەشتەكانیان بەتەواوی وەستاوە.
