شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان لەوەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویدەکەنەوە لەبارەی هێرشەکانی سوپای سوریا بۆسەر گەڕەکە مهدهنیهكانى دێرحافر، هه‌سه‌ده-ش وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات.
ئاژانسیی فەرمیی سوریا ڕاگهیهنراوێكى وەزارەتی بەرگریی وڵاته‌كه‌ى بڵاوكردوهتهوهو تێیدا هاتوه، "جهختدهكهینهوه ئەو دەنگۆیانەى باس لههێرشى ئێمه ده‌كات، بەمەبەستی شاردنەوەی تاوانەکانیانە دژی سڤیلەکان لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و هەوڵە بەردەوامەکانیانه بۆ تێکدانی ئاسایش‌و سەقامگیریی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، درەنگی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق دوجار بهدرۆنى خۆكوژ هێرشیانکردوهتهسهر ناوچه‌ی دێرحافرو به‌هۆیه‌وه حه‌وت شهڕڤانو ئه‌ندامێكى هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربون.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت:"ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ناوچه‌که".
هه‌سه‌ده وتویهتى، "چه‌کدارانی حکومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامن لهدهستدرێژییو پێشێلکارییه‌کانیان له‌باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، شهڕڤانهکانمانو هاوڵاتییانیش بهئامانجدهگرن بۆ شڵه‌ژاندنی ئاسایش‌و ئارامی له‌ناوچه‌که".
وه‌كو هه‌سه‌ده باسیكردوه، "لهمکاتەدا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبونی ناوچه‌که بهتۆپو به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی بۆردومانده‌کرێت، که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل‌و تۆقاندنیان".
بەڵام وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاماژە بەوەدەکات، یەکەکانی سوپای سوریا بەوپەڕی دانبەخۆداگرتن کاردەکەنو لەم قۆناغەی ئێستادا وەڵامی سەرچاوەکانی تەقە دەدەنەوە، یەکەکانی سوپای عەرەبی سوریا وەڵامی سەرچاوەکانی تەقەی هەسەدەیان دایەوە کە گوندەکانی حمیمەو کەیتەی رۆژهەڵاتی حەلەبی کردبوە ئامانج.
پێشتر له20ی ئه‌یلولی 2025، لەهێرشێکدا لەهەمان ناوچە هەشت کەس کوژران، هەسەدە حکومه‌تی دیمهشقى تۆمەتبارکرد بەئەنجامدانى ئەو هێرشە.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت:"ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ناوچه‌که‌و تێکدانی سه‌قامگیریی له‌باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا".
