دانەغاز لەبارەی بەرهەمهێنانەوە وردەكاری گرنگ ئاشكرادەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنان گەڕاوەتەوە ئاستیی ئاسایی خۆی و دەشڵێت، دەتوانن بڕی بەرهەمهێنان زیاتر بكەن.


کۆمپانیای دانەغاز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتوە، دوای هێرشەکەی ئەم دواییانە، بەرهەمهێنان لەکێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان دوای جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییەوە دێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، كەدانەغازو هاوبەشەکانی، پابەندبونی خۆیان بەسەلامەتیی کارمەندان و دامەزراوەکانیان دوپات دەکەنەوە هەروەها بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی گازی شل (LPG) بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەشڵێت، دەتوانن بەرهەمهێنان زیاتر بكەن.