شارپرێس:
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی شەش تەقینەوەی بەهێز، خه‌وى له‌چاوى دانیشتوانى کاراکاس-ی پایتەختی ڤەنزوێلا بڕى، میدیاى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن، "سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كان باشورى پایته‌ختیان كردوه‌ته ئامانج"، سه‌رۆكى کۆڵۆمبیاش هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى میدیاى ڤه‌نزوێلا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی زیاتر له‌شه‌ش تەقینەوەی بەهێز لەگەڵ دەنگی فڕینی فڕۆکە لەئاسمانی کاراکاسی پایتەختى ئه‌و وڵاته بیستراوه.
بەهۆی تەقینەوەکانەوە، لەبەشی باشوری پایته‌ختى ڤه‌نزوێلا کە بنکەیەکی سەربازیی گەورەی لێیە، کارەبای نیشتمانی بڕاوە.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان باسكردوه، ده‌نگى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى بیستراون، ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا به‌وردى له‌شوێنه سه‌ربازییه‌كانى دابێت‌و هێرشێكى قورسى كردبێتنه‌سه‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیامێکی بەپەلەى له‌ئێكس بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "هێرشکراوەتەسەر پایته‌ختى ڤه‌نزوێلا (کاراکاس)و بەموشەک بۆردوماندەکرێت، ئه‌مه ئاگادارییەکه بۆ هەموو جیهان، داوای کۆبونەوەی دەستبەجێی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمریکاو نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ تاووتوێکردنی دۆخەکە ده‌كه‌ین".