دەنگۆی دەستگیرکردنی حەسەن رۆحانی و جەواد زەریف بڵاودەکرێتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی لەبەشێک لە میدیاکان دەنگۆی دەستگیرکردنی هەریەک لە حەسەن رۆحانی سەرۆکی پێشوتری ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشوتری ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە، سەرچاوەیەک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لەئێران ئاماژەی بەوەکرد،" بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لەچوارچێوەی هەڵمەتی چەواشەکاری میدیاییە کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و دوبەرەکییە لەناو ئێراندا، لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت ".

ئەو سەرچاوەیە جەختیشیکردەوە، هیچ رێکارێکی ئەمنی و دادوەری بەرامبەر رۆحانی و زەریفی نەگیراوەتەبەر.

هاوکات، سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە حەسەن رۆحانی باسی لەوەکرد، نوسینگەی رۆحانی دەیەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا رونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو بابەتەوە بڵاو بکاتەوە.