شارپرێس:
ههسهده ڕایگەیاند،" گرتوخانهی شهدادی لهباشوری حەسەکە، کە هەزاران زیندانیكراوی مهترسیداری تێدایە، لەژێر هێرشی گروپه چەکدارەکانی دیمەشدایهو دەڵێت،" هێزەکانمان لەپێكدادانی تونددان لەگەڵ هێرشکاران و ناوچهكه لەدۆخێکی ئەمنی زۆر مهترسیداردایه".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت،"لەکوبانێ مەترسی کۆمەڵکوژی گەورە هەیە".
هاوكات، ڕۆناهی تیڤی ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر شاری کۆبانێ ڕو لەزیادبونن و شارەکە بەرەو گەمارۆیەکی سەربازیی قورس دەچێت و مەترسیی کۆمەڵکوژیی گەورە هەیە".