شارپرێس:
فەرماندەی پۆلیسی ئێران رایدەگەیەنێت،
ئەو خۆپیشاندەرانەی بەبێ مەبەست تێوەگلابون لە کاری تێکدەری، ئەگەر لە ماوەی سێ رۆژدا
خۆیان رادەست بکەن، بە تێکدەر هەژمار ناکرێن و سزاکەیان کەمدەکرێتەوە.
ئەحمەد رەزا رادان،
فەرماندەی پۆلیسی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند،" ئەو گەنجانەی
هەڵخەڵەتێنران و بەبێ مەبەست تێوەگلان لەکاری تێکدەری لە خۆپیشاندانەکاندا، وەک سەربازی
دوژمن هەژمار ناکرێن و سێ رۆژ مۆڵەتیان هەیە خۆیان رادەست بکەن، بەپێچەوانەوە لە
دوای ئەو وادەیەوە سزاکەیان قورس دەبێت.
پێشتر، دەسەڵاتدارانی
ئێران هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیلیان بە پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە
تۆمەتبار کردبوو.