شارپرێس:
بەهۆی
پێشبینییەکان بۆ هاتنی شەپۆلێکی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا دەوامی
سبەینێی خوێندنگەکانی سنوری پارێزگاکە رابگیرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای کۆبونەوەی ئەمشەوی
پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت
بەو شەپۆلە بەفر و باران بارین و سەرما و سۆڵەی ڕوی لە ناوچەکە کردوە، بڕیاردرا سبەی
سێشەممە 2026.1.20، تەنها لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی
گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو
بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان دراوە.
پێشتر، لە سلێمانی و
گەرمیان و چەند شوێنێکی دیکەش بەهەمان رۆژ راگرتنی دەوام راگەیەنرابوو.