وەزیری ناوخۆ هەڕەشەدەکات‌: هەرکەسێک نزیکی سنورەکانمان بکەوێتەوە تەقەی لێدەکرێ

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوی پارێزراوە، دەشڵێت، هەرکەسێک لە سنورەکان نزیک بێتەوە تەقەی لێدەکرێت.


عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" رۆژانە چاودێری دۆخی سوریا دەکەین و سێ ساڵ لەمەوبەر پێشبینی رودانی ئەم دۆخەمان دەکرد ".

وتیشی،" سنورەکانمان لەگەڵ سوریا پتەو کردوە و بە درێژایی 620 کیلۆمەتر لەسەر سنوری ئەو وڵاتە خەندەقمان لێداوە ".

وەزیری ناوخۆ باسی لەوەشکرد،" هێزی پێویستمان لەسەر سنور ئامادەن و هێزی یەدەگیش بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادە کراوە، هەرکەسێک لەسنورەکانەوە نزیک بێتەوە تەقەی لێدەکرێت ".

بەپەلە