شارپرێس:
سەرۆکایەتی
سوریا ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنێکی نوێی لەبارەی داهاتوی پارێزگای حەسەکەی بڵاوکردەوە
و دەڵێت، چوار رۆژ مۆڵەت بە هەسەدە دراوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی
سوپای سوریا ناچنە ناو هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ.
بەپێی راگەیەنراوی
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە بەمشێوەیەیە:
-چوار رۆژ مۆڵەت
بە هەسەدە دەدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکان بەشێوەی کرداری
-ئەگەر گەیشتن
بە رێککەوتنی کۆتایی، هێزەکانی سوریا ناچنە ناوەندی هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ،
بەڵکو لە دەوروبەری ئەو دوو شارە دەمێننەوە
-هێزەکانی سوریا
ناچنە گوندە کوردییەکان و هیچ هێزێکی چەکدار لەو گوندانە نابن، تەنها هێزە ئەمنییە
خۆجێیەکانی لێجێگیر دەکرێن کە لە خەڵکی ناوچەکە پێکدێن
-مەزڵوم عەبدی ناوی
چەند کەسێک وەک کاندیدی، یاریدەدەری وەزیری بەرگری، پارێزگاری حەسەکە و نوێنەرانی
ئەنجومەنی گەل ( پەرلەمانی سوریا ) و دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت پێشکەش دەکات.
-رێککەوتن لەسەر
تێکەڵکردمی سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری
و ناوخۆ
-ئەم لێکتێگەیشتنە
لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت
