شارپرێس:
كوردپهروهێك له‌شارى هه‌ولێر كه پیشه‌ى ئه‌ندازیاره له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵاتێكى 10 هه‌زار دۆلارى ته‌رخانده‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى بگات به‌خوێنى ئه‌و تیرۆریستهى كه‌زى كچه شه‌ڕڤانێكى ڕۆژئاواى كوردستانى بڕیوه‌و شانازیشى پێوه‌كردوه.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، كوردپهروهرێك كه پیشه‌ى ئه‌ندازیاره‌و دانیشتوى شارى هه‌ولێره له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زۆر نیگه‌ران بوو له‌و دیمه‌نى كه تیرۆریستێكى سورى پرچى كچه شه‌ڕڤانێكى كوردى بڕیوه‌و شانازیى پێوه‌ده‌كات.
ئه‌و له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت وتى، "له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاى میدیایى شارپرێسه‌وه خه‌ڵاتێكى 10 هه‌زار دۆلاریى ته‌رخانده‌كه‌م بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستى بگات به‌خوێنى ئه‌و خوێنمژهى ده‌ستى چوه‌ته كوشتن‌و پاشان بڕینى كه‌زى كچه شه‌ڕڤانێكى ڕۆژئاواى نیشتمانه‌كه‌م".
ئه‌و كوردپه‌روه‌ره جه‌ختیكرده‌وه، "هێنده‌ى هه‌موو دونیا ئازار ده‌چێژم به‌بینینى ئه‌و دیمه‌نه‌ى، ده‌ستى چه‌په‌ڵى تیرۆریستێكى عه‌ره‌بى سوریا كه ئێستا وه‌ك شانازیه‌ك به‌شێكه لهسوپاى سوریاى نوێ، چوبێته كه‌زى كچه شه‌ڕڤانێكى وڵاته‌كه‌م، من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خوێنڕشتن نیم، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه به‌شێوه‌یه‌ك ئازارى داوم ناتوانم خۆم بۆ كۆنترۆڵ بكرێت‌و له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاى میدیایى شارپرێسه‌وه خه‌ڵاتێكى 10 هه‌زار دۆلارى ته‌رخانده‌كه‌م بۆ كوشتنى ئه‌و تیرۆریسته".
ئه‌و ئه‌ندازیاره كوردپه‌روه‌ره كه دانیشتوى شارى هه‌ولێره‌و زۆر جه‌ختیكرده‌وه كه ناوه‌كه‌ى ئاشكرانه‌كرێت ڕایگه‌یاند، "ئه‌و 10 هه‌زار دۆلاره‌م لاى شارپرێس ئه‌مانه‌ته‌و هه‌ر كاتێكیش هه‌ر شهڕڤانو هه‌ر كه‌سێك توانیى ئه‌و تیرۆریسته عه‌ره‌به سورییه لهناوبباتو تۆڵه‌ى كچه شهڕڤانهكانى وڵاته‌كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه با ڕوو له‌شارپرێس بكات‌و خه‌ڵاته‌كه‌ى منى پێشكه‌ش بێت".
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، چه‌كدارێكى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بى سوریى كه پێشتر ئه‌ندامى به‌ره‌ى نوسره بوه‌و دواتر په‌یوه‌ندیكردوه بهتهحریر شام-ى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریاوه، له‌دوایین ڕوداوه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان، كه‌زى كچه شه‌ڕڤانێكى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و وه‌ك شانازییه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌ستى چوه‌ته خوێنى كچه شهڕڤانهكانى ڕۆژئاواى نیشتمان‌و دواتریش كهزیهكهى بڕیوه.
