شارپرێس:
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) لهپهیامێكى به‌په‌له‌دا ته‌واوى شهڕڤانانو خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه لهفێڵێكى چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع له‌باره‌ى په‌یامێكى مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه، ده‌شڵێت، "ژه‌نراڵ عه‌بدى هه‌ر په‌یامێكى هه‌بێت خۆمان بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه"، ئاشكراشیده‌كات، "ئه‌وه‌ى بڵاوبوه‌ته‌وه، زیره‌كى ده‌ستكرده‌و ڕاست نییه".
لهپەیامێکی بەپەلەدا فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایكردوه، "گروپەکانی سەر بەجۆلانی، دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی‌و سەرکردەکانی دیکەی کوردیان لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروستکردوە".
به‌وته‌ى شامى، "ئه‌و ده‌نگه‌ى دروستكراوه، سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانى هه‌سه‌ده‌و شه‌ڕڤانانى كورده لەشارى حەسەکەى ڕۆژئاواى كوردستان، له‌و ڕوه‌وه تکا ده‌كه‌ین هەمووان ئاگاداربن‌و باوەڕ بەهیچ شتێک مه‌كه‌ن کە لەمیدیای فەرمی هێزەکانمانەوە بڵاونەبێتەوە".
شامى جه‌ختده‌كاته‌وه، "ژه‌نراڵ عه‌بدى‌و هه‌ر فهرماندهیهكى دیكه‌مان په‌یامیان هه‌بێت، ئێمه خۆمان بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موان ئاگاداربن ئه‌وه‌ى كراوه زیره‌كى ده‌ستكرده‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه نییه".
