شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، سێ هێزه شه‌ڕكه‌رو ڕاهێنراوه‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان، شه‌وى ڕابردوو له‌بنكه‌كانى ئه‌مریكا كه به‌هاوبه‌شیى چالاكییان ده‌كرد، هاتنه ده‌ره‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌میحوه‌ره‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كانى شه‌رعه‌وه كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، هه‌رسێ هێزه ڕاهێنراوه پڕچه‌كه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان كه بریتین له‌یه‌كینه‌كانى ئه‌نتى تیرۆر (YAT)، هێزه‌كانى ئه‌نتى تیرۆر (HAT)و تیمێن ئۆپه‌راسیۆنا له‌شكریى (TOL) كه سه‌رجه‌میان به‌شێكن له‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، شه‌وى ڕابردوو له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یانبوو، هاتنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس وتى، "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ هێزه پڕچه‌كه شه‌ڕكه‌ره بنكه‌كانى ئه‌مریكایان به‌جێهێشتوه، به‌گوێره‌ى پلانێكى تایبه‌ت، به‌سه‌ر میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕدا دابه‌شكراون".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "ئه‌گه‌رچى هه‌ر شه‌ڕڤان‌و گه‌نج‌و پیرێكى ڕۆژئاوا بۆخۆى قه‌ڵایه‌كه له‌ئیراده‌و به‌هێزیى، به‌ڵام چونى شه‌ڕڤانانى ئه‌و سێ یه‌كه شه‌ڕكه‌ره پڕچه‌كه، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر میحوه‌ره‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كانى شه‌رع ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى به‌شارپرێس وت، "ئه‌و سێ یه‌كه‌یه، چه‌كى پێشكه‌وتوو، ڕاهێنانى تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر‌و شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌و كۆڵان‌و ناو سه‌نته‌رى شاره‌كانیان بینیوه‌و له‌چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆندا پێشتر، هه‌مان ئه‌م گروپانه‌ى ئێستایان تێكشكاندوه، بۆیه چونیان له‌ئێستادا بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ، شكستێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ گروپ‌و پێكهاته‌كانى ئێستاى به‌ناو سوپاى سوریا".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئه‌گه‌رچى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه هه‌میشه شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌یان به‌دۆست‌و هاوپه‌یمانێكى به‌هێزى خۆیان ناساندوه‌و باسیانكردون، كاتێك ئه‌و سێ یه‌كه‌یه به‌جێیانهێشتون نیگه‌ران بون، به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یان نیشان نه‌داوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى ڕونه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆشكى سپییه‌وه بڕیاردراوه، دۆستایه‌تى كورد تائێره‌بێت‌و به‌س".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه، "بەشێکی زۆری ئەو هێزانەى شه‌وى ڕابردوو بنكه‌كانى ئه‌مریكایان به‌جێهێشت، تائێستا نەچونەتە ناو ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌رۆكى ڕۆژئاواى كوردستانى گرتوه، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆریان ڕاسته‌وخۆ چونه‌ته چه‌په‌ره‌كانى شه‌ڕو ئه‌وانى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌چنه ناو هێڵه‌كانى به‌رگریى له‌ڕۆژئاواى كوردستان".
