شارپرێس:
فوئاد حوسێن لەبارەی سەرۆك كۆماری عێراقەوە ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتيی لەبارەی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتونەتە رێککەوتن و وتی،" سەرۆك كۆمار لەناو پەرلەمانی عێراقەوە دیاریدەكرێت".
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕشیگەیاند،" لیستی کۆتایی کاندیدان 18 کەسی لەخۆدەگرێت، و لەکۆتاییدا پەرلەمانی عێراق بڕیار دەدات کە لەنێوان ئەو کاندیدانەدا کێ بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بابەتی زیندانیانی داعش پرسێکی ستراتیژییەو ڕاستەوخۆ بەئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە گرێدراوە، بەتایبەت کە زۆربەی ئەو زیندانیانە سەرکردەی مەترسیدارن". ئ
اشکراشیکرد کە حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنی سوری گەیشتوەتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنەوەی تەنیا ئەو چەکدارانەی کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە.
فوئاد حوسێن گتیشی،"ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنەوەیان، بەڵام تێبینیمان هەیە و داوامان لە ەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا کردوە کە بەرپرسیارێتیی گواستنەوە و تێچوی دارایی ئەم پڕۆسەیە لەئەستۆ بگرن."
ئاماژەی بەوەش دا، پێویستە ڕێکاری توند بگیرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو زیندانانە و ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی هەڵاتنی چەکدارانی داعش.
سەبارەت بەمەترسییەکانی داعش، وەزیری دەرەوە دڵنیایی دا کە ئامادەکارییەکی چڕوپڕ لەسەر سنورەکانی عێراق و سوریا کراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر جوڵەیەکی پەیوەندیدار بەو ڕێکخراوە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.