شارپرێس:
دوو دیپلۆماتکارى ناسراوى ئێران به‌یه‌كجاریى تارانیان بەرەو سویسرا به‌جێهێشت‌و هه‌ڵاتن، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو دیبلۆماتكاره دواى هه‌ڵاتنیان چالاکییە هەواڵگرییەکانی ئێران‌و ورده‌كاریى له‌باره‌ى بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئه‌و وڵاته بۆ ئەوروپا ئاشکراده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپەڕی ئۆپۆزسیۆن ئێران ئینتەرناشناڵ، دوو دیپلۆماتکاری باڵای ئێران لەچەند هەفتەی ڕابردودا له‌تاران هه‌ڵاتون‌و خۆیان گه‌یاندوه‌ته سویسرا‌و له‌و وڵاته داواى مافی پەنابەری سیاسی‌یان کردوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان‌و سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیه‌وه به‌رده‌وامه.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، غوڵامڕەزا دیریکوند کە وەک بەرپرسی پەیوەندییەکان لەباڵیۆزخانەی ئێران لەڤیەننا کاریکردوە، تارانی بەجێهێشتوەو ڕوی لەسویسرا کردوە، پێشتریش لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 لەباڵیۆزخانەی ئێران لەپراگ کاریکردوەو بەدیپلۆماتکارێکی دیارى تاران دادەنرێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، غوڵامڕەزا دیریکوند زانیاریی گرنگ‌و هەستیاریى سەبارەت بەچالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لەڤیەننا لەدوای ساڵی 2018و تۆڕە هەواڵگرییەکانی ئێران‌و مامەڵەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی‌و شێوازەکانی دەربازبون لەگەمارۆ نێودەوڵەتییەکان هه‌یه، ئەمەش وایکردوە ترس له‌دڵى ئێران‌دا دروسبكات.
هه‌ڵاتنى غوڵامڕەزا دیریکوند له‌كاتێكدایه، مانگی ڕابردوش عەلی ڕەزا جەیرانی حیکمەباد یه‌كێك له‌دیپلۆماتکاره باڵا‌و دیاره‌كانى ئێران، خۆیى‌و خانه‌واده‌كه‌ى به‌یه‌كجاریى وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشت‌و ڕویان له‌سویسرا كردوه‌و داوای مافی پەنابەرییان كردوه.
عەلی ڕەزا وەک جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان کاریده‌كردو نوێنەرایەتی وڵاته‌كه‌شى ده‌كرد لەچەندین کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتیدا.
