شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا مهترسییهكى گهوره لهبارهى ئێرانهوه ئاشكرادهكاتو هۆشداریدەدات لەوەی، دۆخی ئێران بەرەو تەقینەوەیەکی گەورە دەچێت، دهشڵێت، "ئهو تهقینهوه گهورهیه کاریگەریی لەسەر تەواوی ناوچەکەش دەبێتو مۆسکۆش بەبێ دەستوەردان، تەنها بینەر نابێت".
سێرگى لاڤرۆڤ وهزیرى دهرهوهى ڕوسیا بهڕۆژنامهنوسانى وتوه، "دۆخی ئێران مەترسیی تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەکرێت کە ڕەنگە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە".
ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئێران هاوبەشێکی نزیکی ئێمەیەو بەرامبەر بەئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەستەوستان ناوەستین، وڵاتەکەم ئامادەیە هاوکاربێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تەلئەبیبو واشنتۆنو تاران".
بهوتهى لاڤرۆڤ، "مۆسکۆ لەپەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ئیسرائیل، ئێرانو ئەمریکا، خۆی وەک نێوەندگیر ناسەپێنێت، بەڵکو تەنها گفتوگۆ لەسەر دۆخەکە دەکات بەئامانجی ڕێگریی لەزیاتر تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە".
هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان واشنتۆنو تاران بەردەوامن، بەرپرسانی هەردولایش باس لهوهدهكهن، پلانی کۆبونەوەی مەسقەت کە بڕیارە سبەینێ هەینی بەڕێوەبچێت، گەڕاوەتەوەسەر ڕێڕەوی ڕەسمیی خۆی، ئەو هەنگاوەی ئیدارەی ترەمپ دوای ئەوەهات، سەرکردە عەرەبو موسڵمانەکان فشارێکی زۆریان خستەسەر واشنتۆن تاوەکو لەدانوستانەکان نەکشێتەوە، ترەمپیش وەک ڕێزێک بۆ داواکاریی هاوپەیمانەکانی لەناوچەکە، ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەکە نیشانداوه.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردوهتهوه، "دانوستانەکانی سبەینێی مەسقەت، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبن، چاوەڕواندەکرێت عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانو ستیڤ ویتکۆف نێردەی ترەمپ لەکۆبونەوەکەدا بەشداربن، تاوەکو گوێ لەپێشنیازەکانی یەکتر بگرن لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیو ئاسایشی ناوچەکە".
