شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
لەهەولێرەوە رایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی مافی گەلی كوردو پێكهاتەكانی
تری سوریاو پشتیوانی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی
نێوان هەسەدە و دیمەشق دەكەن.
ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد،" بەردەوام دەبین
لە پشتیوانيكردنی كوردانی سوریا تا هاوشێوەی كوردی عێراق بەشدارییەكی كارايان هەبێت".
وەزیری دەرەوەی
فەرەنسا باسی لەوەشکرد،" سوپاسی هەرێم دەكەین بۆ ئەو رۆڵەی هەیانبوو لە ئاگربەست و رێككەوتن لە سوریا
".
وتیشی،" فەرەنسا بەردەوام
دەبێت لە پاراستنی كوردو ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكی درێژخایەنمان هەیە لەگەڵ
كوردستان ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەكاتە سەختەكاندا
هەمیشە لەگەڵ هەرێم هاوبەشبوین ".
هاوکات، نێچیرڤان
بارزانی ئاشکرایکرد،"
لەکۆبونەوەماندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسمان لە پەیوەندییەكانی
عێراق و هەرێم و فەرەنساو قوڵكردنەوەو بەهێزكردنی هاوبەشییەكانمان كرد ".
لەکۆتاییدا
وتی،" تێڕاوانینی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ فەرەنسا لەبارەی رۆژئاواو
جەختمان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوان هەسەدەو دیمەشق كردەوە ".
