شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، هەرێم توانیویەتی پێش ساڵی 2030، ئامانجە جیهانییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی هاتوچۆ بەدەستبهێنێت.
د.هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، "نەتەوەیەکگرتوەکان دەستپێشخەرییەکی هەبوو کە وڵاتان تاساڵی 2030 ڕوداوەکانی هاتوچۆ 50٪ کەمبکەنەوە، بەڵام ئێمە لەکابینەی نۆیەمداو تا کۆتایی ساڵی 2025 توانیمان ئەو ڕێژەیە بەدەستبهێنین".
د.هێمن ئاماژەی بەوەکرد، ئەم سەرکەوتنە تەنها پەیوەندیی بەکامێراکانی چاودێرییەوە نییە، بەڵکو دەرەنجامی پێداچونەوەیەکی وردی یاساو ڕێنماییەکانی لێخوڕینو سەلامەتییە.
وتیشی، "بەراورد بەساڵانی 2016 بۆ 2018، ڕوداوەکانی مردنو برینداربونی سەخت بەڕێژەی 64٪ کەمیکردوە، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگو مێژوییە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان".