هەناردەكرنی نەوتی كوردستان بەتەواوی ڕاگیرا.. شارپرێس وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای نەوتی باكور تایبەت بەشارپرێس ئاشكرايكرد، كەهەناردەكردنی نەوتی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لەمڕۆوە بەتەواوی ڕاگیراوە.


سەرچاوەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور، ئەوەشی ئاشكراكرد، كە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە دراوەو دەڵێت،" كۆمپانیاكان واتە حكومەتی هەرێم".

سەرچاوەكەی شارپرێس ئەوەشی رونكردەوە، كە كۆمپانیاكان لەترسی هێرشە درۆنیەكان بەرهەمهێنانیان ڕاگرتوە، چونكە لەكاتی كاركردندا درۆن یان موشەك بەر كێڵگەكان بكەوێت زیانەكان زۆر زیاتر دەبێت وەك لەكاتێك كە كاری تێدا نەكرێت.

هەمان سەرچاوە وتیشی، هەناردەی نەوتی كوردستان لەیەكەم ڕۆژی جەنگەكەوە بۆ 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمبۆتەوە، تا لەمرۆوە بەتەواوی ڕاگیراوە".

لەكاتێكدا پێشتر ڕۆژانە 200 بۆ 230 هەزار بەرمیل نەوتی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا.

لەدوای جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران نرخی نەوت بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەش، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 7 دۆلار بەرزبوەوە و بە 85.06 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەتەمموزی 2024ـەوە.
 

 


بەپەلە