شارپرێس:
هێزێكى ڕۆژههڵاتى كوردستان بهفهرمى ئاشكرایدهكات، لهم قۆناغهى ئێستادا چونهوهى پێشمهرگه بۆ شارهكانى ڕۆژههڵات ههڵهیهكى گهورهیه، دهشڵێت، "ئێمە نە بەشێکین لەپڕۆژەی سەربازیی زلهێزەکانو نە ڕێگەشدەدەین خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان ببێتە ئامرازی کایە جیۆپۆلیتیکییەکان، ئێمە لەپێناو ئازادی، یەکسانیو مافی دیاریکردنی چارەنوسی خەڵکدا خەبات دەکەین، نەک بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل کە خۆیان لەسەرتاسەری جیهان هۆکاری پێشێلکردنی مافی نەتەوەکان سیاسەتی پاوانخوازین".
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو چهند زانیارییهكى ئاشكراكردوه، دهڵێت، "ئەو شەڕەی ئەمڕۆ لەنێوان کۆماری ئیسلامی لەلایەکو ئەمریکاو ئیسرائیل لەلایەکی دیكهوه لەئارادایە، ڕۆژ بەڕۆژ ڕەهەندی بەربڵاوتر بەخۆوە دەگرێتو ئاستی وێرانییەکانی بەربڵاوتر دەبێتگ.
ڕاشیدهگهیهنێت، "بەشێکی گرنگی ئەو هێرشانە لەشارو ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ئەنجامدراون، شارەکانی سەردەشت، بانە، مەریوان، سنە، پاوە، بۆکان، مەهابادو شارو ناوچەکانی دیكهى کوردستان چەندینجار کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە، لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی پەنای بردوەتەبەر یەکێک لەناسراوترینو دژە مرۆییترین شێوازەکان، کە بریتییە لەنیشتەجێکردنی هێزە سەربازییو ئەمنییەکان لەنێو خەڵکدا".
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) ئاشكراشیكردوه، "هێزەکانی پاسدارانو ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی دیكه لەقوتابخانە، مزگەوتو شوێنە گشتییەکانی دیکەدا جێگیرکراون تا بەکردەوە خەڵک وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن، ئەم دۆخە نیشانیدەدات کە لەم شەڕەدا، گیانو ژیانی خەڵک بۆ هیچکام لەلایەنەکانی شەڕەکە گرنگ نییە، کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی خەڵک دەکاتە قەڵغانی مرۆییو دەوڵەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلیش بەدوای ئامانجە سەربازییو سیاسییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن بەبێئەوەی چارەنوسی خەڵکیان بۆ گرنگ بێت".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا زانیارییهك ئاشكراكراوهو دهڵێت، "دەنگو باسێکی کە ئەم ڕۆژانە لەمیدیاکانو ناوەندە سیاسییەکاندا دێتەگۆڕێ، نیگەرانییەکی جددیو واقیعی بۆ خەڵکی کوردستانو هێزە ئازادیخوازەکان دروستکردوە، ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، ئەمریکاو ئیسرائیل لەبەرنامەیاندایە هێزی چەکداری هەندێک لەحزبە کوردستانییەکان وەک هێزی زەمینی لەشەڕی دژی کۆماری ئیسلامی بەکاربهێنن، بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیلو هەروەها هەندێک سەرچاوەی سیاسیی، گەڵاڵەیەک لەژێر لێکۆڵینەوەدایە کە لەسەر بنەمای ئەو، هێزی چەکداری حزبە کوردییەکان بتوانن لەخاکی هەرێمهوه بچنە ناو ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانو کۆنترۆڵی بەشێک لەو ناوچانە بگرنە دەست".
ئهوهش هاتوه، "دەوترێت کە ئەم گەڵاڵەیە سەرەتا لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلو مۆسادەوە پێشنیازکراوەو دواتر ئاژانسی زانیاریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی)یش پێوەی پەیوەستبوە، تەنانەت هەندێک ڕاپۆرت سەبارەت بەپەیوەندییو گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ئەمریکاییو هەندێک لەڕێبەرانی ناو هاوپەیمانی حزبە کوردستانییەکان بڵاوکراونەتەوە".
زانیاریى زیاترى لهسهر ئهو جوڵهیه ئاشكراكردوهو دهڵێت، "بڕیارە لەچوارچێوەی ئەم گەڵاڵەیەدا، هێزە چەکدارەکانی ئەم حزبانە وەک هێزی زەمینی بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە سەربازییو سیاسییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بەکاربهێنرێن، دەرئەنجامەکانی سیاسەتێکی لەو شێوەیە بۆ خەڵکی کوردستان زۆر ڕونو لەهەمانکاتدا زۆر مەترسیدارە، چونی هێزی چەکداری ئەم حزبانە بۆ ناو شارەکانی کوردستان، لەکاتێکدا کە ڕژێمی تاران هێشتا لەسەر دەسەڵاتە، بەکردەوە بەواتای کردنی کوردستان بەناوەندی سەرەکیی شەڕە، لەو حاڵەتەدا، شارو گوندەکانی کوردستان دەبنە گۆڕەپانی ڕاستەوخۆی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیو ئەو هێزانەی لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە پاڵپشتییدەکرێنو یەکەم قوربانییەکانیشی بریتیدەبن لەخەڵکی بێدفاع".
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) نهیشاردوهتهوه، "ئەزمونە مێژوییەکانیش بەڕونی نیشانیدەدەن کە پشتبەستن بەسیاسەتو بەڵێنی زلهێزەکان چ دەرئەنجامێکی تاڵی لێدەکەوێتەوە، لەساڵەکانی 1990و 1991دا، دوای شەڕی کەنداو کاتێک خەڵکی کوردستان بەڕاپەڕینی خۆیان هەرێمیان ئازادکرد، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بەحزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی دابوو، کاتێک سوپای سەدام هێرشە بەربڵاوەکانی دەستپێکرد، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەکردەوە خەڵکی کوردیان تەنها هێشتەوە، ئاکامەکەشی بریتیبوو لەوەی کە سەدان هەزار کەس لەخەڵکی کوردستانی عێراق ناچاربون ماڵو حاڵی خۆیان جێبهێڵنو ئاوارەی شاخو کێوەکان بنو زۆرێک لەمنداڵانو بەساڵاچوانیش گیانیان لەدەستدا، لەمساڵانەی دواییشدا ئەزمونی بزوتنەوەی خەڵکی کورد لەسوریا نمونەیەکی بەرچاوی دیكهى هەمان ئەو ڕاستییەیە".
لهو ڕوهشهوه کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە پێیوایه، "ئەم ئەزمونانە بۆ خەڵکی کوردستان هەڵگری وانەیەکی ڕونن، سیاسەتی زلهێزەکان نەک لەسەر بنەمای پابەندیی ئەخلاقی، بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی کاتییو ساتو سەودای شاراوە دادەڕێژرێت، سەرباری هەموو ئەمانە، نابێ لەلێکەوتە ناوچەییەکانی سیناریۆیەکی لەو چەشنە غافڵ بین، لەئەگەری پەرەسەندنی تێکهەڵچونەکانو بەشداریی هێزی چەکداری حزبە کوردستانییەکان لەشەڕدا، هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە بەر مەترسییەکی جددی، کۆماری ئیسلامیو گروپەکانی حەشدی شەعبی هاوئاراستەی ئەو ڕژێمە لەعێراق چەندینجار نیشانیانداوە کە بەمەبەستی گوشارخستنەسەر خەڵکی هەرێم، ئامادەن دەست بۆ هەر کارێک بەرن".
بۆچونیشى وایه، "لەمڕوەوە، بونی کوردستانی ئێران بەگۆڕەپانی شەڕی بەوەکالەتی هێزە جیهانیو ناوچەییەکان، نەک هەر کۆمەک ناکات بەئازادیی خەڵک، بەڵکو دەتوانێت کارەساتێکی گەورە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیەو بۆ تەواوی بزوتنەوە ئازادیخوازەکانی ئێران بەدوای خۆیدا بهێنێت، هەڵوێستی کۆمەڵەش لەم ناوەدا ڕونو ڕاشکاوە، کۆمەڵە هێزێکی شۆڕشگێڕو ڕیشەدارە لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا کە دەیان ساڵە لەسەنگەری پێشەوەی خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامیدا بوە، ئەم خەباتە ڕاستەقینە، پڕ تێچوو و بەردەوامبوەو هەزاران مرۆڤی ئازادیخواز لەم ڕێگەیەدا گیانیان بەخشیوە، بەڵام هەر ئەم پێشینەو مێژوە خەباتگێڕانە، وانەیەکی گرنگی بەئێمە داوە: ئازادی، یەکسانیو ڕزگاریی لەستەمی نەتەوایەتیو هەر دەستکەوتێکی جێگیری دیكه، تەنها بەپشتبەستن بەهێزی خودی جەماوەر بەدەستدێت".
لهكۆتاییشدا ڕاشكاوانه نوسیویهتى، "کۆمەڵە سەرەڕای خەباتی شێلگیرانەو بێ پسانەوە لەدژی کۆماری ئیسلامی، ناچێتە نێو هیچ هاوپەیمانێتی یان پڕۆژەیەک کە لەئاراستەی سیاسەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلدا بێت، ئێمە نە بەشێکین لەپڕۆژەی سەربازیی زلهێزەکانو نە ڕێگەشدەدەین خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان ببێتە ئامرازی کایە جیۆپۆلیتیکییەکان، ئێمە لەپێناو ئازادی، یەکسانیو مافی دیاریکردنی چارەنوسی خەڵکدا خەبات دەکەین، نەک بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل کە خۆیان لەسەرتاسەری جیهان هۆکاری پێشێلکردنی مافی نەتەوەکان سیاسەتی پاوانخوازین".
