بەرپرسێکی کۆشک سپی: ئامانجی سەرەکیی هێرشی سەر ئێران، دەرهێنانی نەوتە لە دەستی تیرۆریستان

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 109 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
جارود ئاجین، بەرپرسی باڵا لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند کە پەرەسەندنی گرژییەکان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران وەک "دەستکەوتێکی ستراتیژی درێژخایەن" بۆ ئەمریکا هەژمار دەکرێت.

ئاجین کە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ هەژموونی وزە کار دەکات، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان لە 9ی کانوونی دووەمی 2026، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکیی واشنتۆن بریتییە لە دەرهێنانی یەدەگی گەورەی نەوتی ئێران لەژێر دەستی ئەو گرووپانەی کە بە "تیرۆریست" ناوی بردن.

ناوبراو جەختی کردەوە کە هەرچەندە ڕەنگە لەسەر ئاستی کورتخایەن کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی وزە و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت، بەڵام ئەم لێکەوتانە لەچاو سوودە گەورە و ستراتیژییەکان زۆر کەمن.

 ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، مەترسییەکی زۆری بۆ سەر ئاسایشی ئابووری جیهانیی و کەرتی گواستنەوەی ئاسمانیی درووست کردووە و ناوچەکەی بەرەو ئایندەیەکی نادیار بردووە.

بەپەلە