نووسينی : عەبدولرەحمان راشد
وەرگێڕان: د.حلمى رەسوڵ رەزا
لەگەڵ ئەوەی تەنیا یەک هەفتە بەسەر جەنگە فراوانەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام جیاوازیی هاوسەنگیی هێز لە ئێستاوە تواناکانی ڕژێمی ئێران تێکدەشکێنێت، ئەو توانایانەی کە پێشتر ئامادە نەبوو لە ڕێگەی دانوستانەوە دەستبەرداریان بێت. ئەنجامەکە چاوەڕوانکراوە، سەرەڕای پڕوپاگەندەی بەرفراوان و پێچەوانەی ئێران.
لە ڕوانگەیەکی شیکارییەوە، دەتوانین سەیری ئەنجامە سەرەتایییەکان بکەین وەک سەرکەوتنێک لە سنووردارکردنی مەترسییەکانی ئێران، ئەگەرچی هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی سەرکەوتنی تەواوەتی. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، ڕژێمەکە هێشتا یەکگرتووە و ماوەتەوە. خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند هەفتەیەکی تری شەڕمان لەپێشە و دواتر کۆتایی دێت، ڕەنگە زووتر لەوەش ئەگەر "سوپای پاسداران" کە بڕیاردەری سەرەکییە لە تاران، ڕازی بێت بە "خۆبەدەستەوەدانی بەشەکی" کە مانەوەی بۆ مسۆگەر بکات.
تا ئەمڕۆ، نیشانەکانی قۆناغی دوای جەنگ وا دەرناکەون کە گۆڕانکاریی ڕژێم نزیک بێت، نە لە ڕێگەی شەقامەوە و نە لە ڕێگەی دەرەکییەوە. ئەمەش ڕەنگە بەو مانایە بێت کە دەبێت جیهان ڕازی بێت بە هەڵکردن لەگەڵ دەسەڵاتێکی شکاو. ئەم دۆخە سیناریۆی "خێوەتی سەفوان"مان بیر دەخاتەوە، کە تێیدا عێراق دوای شکستی لە کوێت و تێکشکانی بەشێکی زۆری هێزەکانی، ئیمزای لەسەر خۆبەدەستەوەدان کرد. ڕژێمی سەددام دوای ئەوە ١٢ ساڵی تریش لە دەسەڵاتدا مایەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ کۆتایی پێ هێنرا؛ ڕەنگە ئێمە لەبەردەم مۆدێلێکی هاوشێوەدا بین.
کۆتا وەرگرتنی سەرەتایی بەپێی شیکارییە سەربازییە بەردەستەکان ئەوەیە کە: ئەمڕۆ ئەو مەترسییە وجوودییەی کە لە ڕێگەی جبەخانەی ئێرانەوە هەڕەشەی لە ناوچەکەمان دەکرد، کۆتایی هات. جەنگی هەفتەی ڕابردوو، سەرەڕای کورتیی ماوەکەی، ڕوونترین بەڵگەیە کە ئەو ڕژێمە پلانی هەبووە و خاوەنی هێزێک بووە کە دەیتوانی ناوچەی کەنداو وێران بکات.
هێرشەکانی زیاتر لە دە وڵاتی کردە ئامانج، لەوانە سعودیە، کوێت، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، عومان، ئوردن و عێراق. ڕژێم دەڵێت ئەم ئامانجانە سەربازی بوون، بەڵام لە ڕاستیدا زۆربەیان مەدەنی بوون؛ وەک بەندەر، فڕۆکەخانە، هۆتێل و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان.
ئێران ئەم توانایانەی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بونیاد نابوو. ئێمە بێئاگا نەبووین لە ستراتیژیی تاران بۆ دروستکردنی توانای وێرانکەر کە بتوانێت دەوڵەتانی دراوسێ ئیفلیج بکات یان بیڕووخێنێت. پرسیارە هەمیشەیییەکە تەنیا لەسەر "کاتژمێری سفر" بوو، کە ڕەنگە بڕیار بوو دوای دەستکەوتنی چەکی ناوەکی بێت، چونکە ئەوکات تاران پارێزبەندیی بەرامبەر دەستێوەردانی سەربازیی نێودەوڵەتی دەبوو.
لەو ڕوانگەیەوە، هەرەسھێنانی ئەوەی دەتوانین ناوی بنێین "ئیمپراتۆرییەتی چەکی ئێران"، گۆڕانکارییەکی سیاسیی زۆر گرنگە و لێکەوتەی تریشی دەبێت. ئەمڕۆ پلانی ئێران وەک هێزێکی سەربازی و سەرچاوەی مەترسی بۆ دەوروبەری، لەناو دەبرێت. پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەوەی لە جبەخانە، کارگە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران ماوەتەوە و لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا دروستی کردبوون، وێران بکرێن. ئەمەش پشوویەک بە ناوچەکە دەدات لە هەڕەشەکانی ئێران، ڕەنگە بۆ ماوەی دە ساڵ؛ ئەمە بە گریمانەی "سیناریۆی سەددام" کە ڕژێمێکی شکاو دەمێنێتەوە و هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی تواناکانی دەدات.
ئەگەری دووەم ئەوەیە کە تاران دەگۆڕێت، چ وەک ڕژێم یان وەک سیاسەت، و دەبێتە وڵاتێکی ئاسایی کە بایەخ بە گەشەپێدان دەدات و تێکەڵی هاوکارییە هەرێمییەکان دەبێت.
ئەو زیانە گیانی و ماددییانەی بەر وڵاتانی ئێمە دەکەون بەئازارن، هەروەها بۆ گەلی ئێرانیش کە لە ناو جەرگەی شەڕەکەدایە و زۆرترین وێرانی بەردەکەوێت بەهۆی ئەوەی ڕژێمەکەیان بەسەر ئەوان و هەموو ناوچەکەیدا هێناوە. سەرەڕای ئەوەش، باجی ئەم جەنگە دەکرێت بەرگەی بگیرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
بێچەککردنی ڕژێم دەستکەوتێکی مێژوویی زۆر گرنگە. خزمەت بە ناوچەکە و گەلی ئێرانیش دەکات کە سەرچاوەکانی وڵاتەکەیان بۆ پڕۆژەی سەربازی تەرخان دەکرا.
لایەنە تەمومژاوییەکە لە "ڕۆژی دوای جەنگ" لە تاران دەمێنێتەوە، چونکە تەنانەت دوای لەناوچوونی زۆربەی سەرکردە باڵاکانی ئێران، ڕەنگە نەتوانرێت "ڕژێمێکی دۆست" بسەپێنرێت وەک ئەوەی واشنتۆن پلانی بۆ دادەنێت. هێشتا هیچ هێزێکی ناوخۆیی دەرنەکەوتوون کە ئامادەی گەڕانەوەی شا بن، هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر جیابوونەوە لە ناو دامەزراوە سەربازییەکاندا نییە کە تا ئێستا وەفادار و ڕێکن.
ئەمڕۆ ڕژێمی تاران لە مەترسیدارترین قەیرانی مێژووییدایە و بۆ مانەوە دەجەنگێت. ئەمە ململانێیەکی سەختە و ناتوانرێت کۆتاییەکەی یەکلایی بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لەسەر زەوی نابینین کە بتوانێت تەحەدای ڕژێمە بریندارەکە بکات، و هیچ بزووتنەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوانیش دەرنەکەوتووە کە بتوانێت سەرنجی ئەندامانی دامەزراوە سەربازییەکان ڕابکێشێت و پاڵیان پێوە بنێت بۆ جیابوونەوە. هەندێک پێیان وایە تەنیا کاتی دەوێت تا هێزە ناوخۆییەکان پەلاماری ڕژێمە شکستخواردووەکە بدەن، بەڵام بێ مەیلی هەندێک لە دامەزراوە سەربازییەکان بۆ لای گەل، گۆڕانکاری دوورە.
دووبارە دەگەڕێینەوە بۆ بەراوردکارییەکە؛ پێشتر بینیمان چۆن هەڵمەتە سەربازییە گەورەکان بۆ سەر ڕژێمی سەددام دوای شکستی لە کوێت و گەمارۆدانی بۆ ماوەی دە ساڵ، نەیانتوانی ڕژێمەکە بگوڕن، تا ئەو کاتەی ئەمریکا ناچار بوو بە هێز بیگۆڕێت و نزیکەی چارەکە ملیۆن سەربازی بەشداری پێکرد. سیناریۆی داگیرکاری (الغزو) لە ئێراندا بەهۆی چەندین هۆکارەوە ناتوانرێت دووبارە بکرێتەوە.
لەبەر ڕۆشنایی ئەمانەدا، ڕەنگە ئەمریکا خۆی لەبەردەم بژاردەی سنوورداردا ببینێتەوە، کە دیارترینیان مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەوانەی لە ناو خودی ڕژێمەکەوە دەگەنە دەسەڵات. واشنتۆن خاوەنی هێزی سەربازییە کە ڕێگەی پێدەدات مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت ئەگەر بیەوێت لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا کار بکات. پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە
