ئۆكرانیا دەستی بەجوڵە كرد.. ئێران هەڕەشەی توند دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هاوكاریكردنی ئۆكرانیا بۆ ئیسرائیل و ئەمریكا لەدژی ئێران، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی دایە ئۆکرانیا و ڕایگەیاند، ئەگەر بیسەلمێنرێت کیێف هاوکاری سەربازی و درۆن پێشکەشی ئیسرائیل دەکات، ئەوا خاکی ئۆکرانیا دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران.


ئیبراهیم عەزیزی، عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە ەرلەمانی ئێران، لە پۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ئاماژەی بەوە کرد، هەر جۆرە پاڵپشتییەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل بە واتای بەشداریی ڕاستەوخۆ لەجەنگ دێت، ڕاشیگەیاند، بە پشتبەستن بە ماددەی 51ـی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریکردن لەخۆ، ئێران مافی ئەوەی دەبێت وەڵامی ئەم دەستێوەردانانە بداتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، حکومەتی ئۆکرانیا لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیاوە، ئێرانی تۆمەتبار کردوە بەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "شاهد"ی داوەتە مۆسکۆ.

بەپەلە