لەكۆشكی سپییەوە داوایەك ئاڕاستەی سوپای ئێران دەكرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆشکی سپی پەیامێکی توند ئاراستەی چەکدارانی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت: "عاقڵمەندی لەوەدایە سوپای ئێران و ئەوانەی لەگەڵ ڕژێمدا تێوەگلاون، چەکەکانیان دابنێن و ئەوەی ماوەتەوە لە وڵاتەکەیان ڕزگاری بکەن."


کارۆلین لڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لەڕاگەیەندراوێکدا پەیامەکەی ئاراستەی سوپای ئێران کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە لە پێناو خۆشگوزەرانیی گەلەکەتان هەنگاو بنێن، لە کاتێکدا ئێستا دەرفەتەکە لەبەردەستاندایە."

ئەم پەیامەی واشنتن لەکاتێکدایە، کە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و دەستبەکاربوونی کوڕەکەی لەشوێنی ئەو، دۆخی تاران و شارەکانی دیکە بەتەواوی ئاڵۆز بوەو ڕۆژانە خۆپێشاندانی فراوان دژی دەسەڵات ئەنجام دەدرێت.

بەپەلە