دۆناڵد ترەمپ هاوکاری قەتەر و ئیمارات و سعودییە لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاشکرادەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێمە پشتگیرییەکی گەورەمان لە لایەن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبووە، قەتەر زۆر باش بووە، ئیمارات بەڕاستی زۆر نایاب بووە، سعودیە زۆر نایاب بووە و بەحرێن زۆر باش بووە. وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پشتگیرییەکانیاندا زۆر بەهێز بوون.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هاوبەشمان بووە؛ ئیسرائیل شانبەشانی ئیدارەکەی ئێمە زۆر زۆر بەهێز بووە.

 ڕاشیگەیاند، ئەگەر سەیری چەندین ساڵ پێش ئێستا بکەیت، باسی ئەوەم کرد کە ئێران هەڕەشەیەکی گەورە بوو بۆ سەر ئەم  وڵاتە و بۆ سەر ئەم جیهانەی ئێمە و دەرکەوت کە من راستم دەکرد، ئێستا 48 ساڵە ئەوان خەریکی ئاژاوەن. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەی 48 ساڵە ئەوان یاریزانێکی خراپ و دڕندەن و و نابێت رێگەیان پێ بدەیت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەگەر ببوایەنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، دەموت تەنیا لە ماوەی 24 کاژێردا دوای دەستکەوتنی، بەکاریان دەهێنا و دەبوونە خاوەنی، ئەگەر ئێمە بە بۆردوومان و هێرشێکی گەورە لەنێومان نەبردنایە بە بۆمبهاوێژی جۆری B2 نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر، ئەوا جەنگێکی ئەتۆمی روویدەدا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رەنگە لەوەش زیاتر؛ پێموایە بەر ئەورووپاش دەکەوت، رەنگە بەر ئێرلەندا نەکەوتایە، بەڵام بەر ئەورووپا دەکەوت.

بەپەلە